
ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش قسه بۆ میدیاكان بكه‌ن. پێشوازیكردنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ بایه‌خپێدانی فه‌ڕه‌نسا به دۆسێی كورد و چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. له رووی پرۆتۆكۆڵیشه‌وه دیداره‌كه خواستی فه‌ڕه‌نسا بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی سیاسی كوردستان نیشان ده‌دات،
به‌تایبه‌تی له قۆناغی پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه دواتر حكوومه‌تی عێراق جگه له سه‌پاندنی ئابڵۆقه هه‌مه‌جۆره‌كانی، له‌شكركێشیشی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌رێمی كوردستان كرد و چه‌ندین رووداوی داگیركاریی و سووتاندنی ماڵ و موڵكی كورده‌كانی ناوچه‌كانی خورماتوو و كه‌ركووك و ئاواره‌بوونی زیاتر له ١٨٠ هه‌زار كه‌سی لێكه‌وته‌وه.