
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرك جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن كرده‌وه و هیوای په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاى له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
له دیدارێكى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/11/2017ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز مهكگۆركدا، كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به ڕاگرتنی گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و به پێویستیان زانی دیالۆگێكی جددیى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتۆن كرد و هیوای خواست زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كى جددیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بدات، كه تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك لایه‌نگری به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بووه و هه‌میشه ئاماده‌ى گفتوگۆیه.
تاوتوێكردنى بارودۆخی عیراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.