کوردستان

نەفرەتکردنی پەرلەمانتارێکی پارتی، نێچیرڤان بارزانیشی گرتەوە

بەناوی بانگەشەی حیزبەکەی و ناساندنی کاندیدەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردوو یەکەم شۆێن بۆ بانگەشە لە کوردستان سەردانی سلێمانی کرد.. بەڵام بەشێک لە؟هاوڵاتیانی کوردستان کارانەوەی جۆراو جۆریان هەبوو، لەوانەش بەشێک لە پەرلەمانتاران سەرەنجەکانیان لە پەیج و ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان لەسەر سەردانەکەی بابەتیان نووسی، بەڵام ئەوەی جێی سەرەنجە، شاخەوان عەبدووڵای نوێنەری کوردستان لەسەر لیستی پارتی لە عێراق، هەموو ئەو بەرپرس و هاوڵاتیانەی بە نەفرەت کرد، کە پێشوازیان لە عەبادی کرد، بەڵام ئەمڕۆ یەکەم نەفرەتی لە هەولێردا، بەر نێچێرڤان بارزانی جێگر سکرتێری پارتی دیمکراتی کوردستان کەوت… ئەمەش دەقی نوسراوەکەیەتی وەک خۆی.. نەفرەت لەکورد .

نەفرەت لەو کوردەی ئەمڕۆ پێشوازی لە عبادی کرد لە سلێمانی . نەفرەت لەو کوردەی سبەی لە هەولێر پێشوازی لە عبادی دەکات و دووسبەش لە دهۆک . نەفرەت لەو کوردەی دووز خورماتوی بیر چوو .

 

”نەفرەت لەو کوردەی زنجیری دەبابەکانی عێراقی لەبیر کرد کەبەسەر لاشەی گەنجی کورد تێپەری لە ١٦ ی ئوکتۆبەر . نەفرەت لەو کوردەی دزینی پارەی جوتیارانی بیر چوو . نەفرەت لەو کوردەی پەرلەمانتارە خۆفرۆش و کورد فرۆشەکانی ٤ چوار ساڵی رابردووی بیر چوە . نەفرەت لەو کوردەی خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردوەو بانگەشە لەدژی هاونیشتمانی خۆی دەکات و پشتگیری لە سەرکردەکانی عێراق دەکات .

نەفرەت لەو پەرلەمانتارەی کورد کە بە پێشمەرگە دەڵێت ئەنفالچی . نەفرەت لەو کوردەی بە پێشمەرگە دەڵێت ملیشیا . نەفرەت لەو کوردەی لە لیستی عەرەبی خۆی کاندید کردوە . شاخەوان عبداللە نوێنەری کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ٢٠١٨/٤/٢٥”

 

ئارۆس محمد

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button