بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند ،بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری وانە بەو كەسانە دەوترێتەوە كە مۆڵەتی شوفێرییان پێش ساڵی 2005 دەرهێناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (2019/1/8) ،بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، ئەو شۆفێرانەی كە پێش ساڵی (2005) مۆڵەتی شۆفێریان دەرهێناوە، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەرلەنوێ وانە بخوێننەوە.
هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای كردووە، ئەو شۆفێرانەی كە پێش ساڵی (2005)و بەسیستمی كۆن مۆڵەتی شۆفێریان دەرهێناوە و بەنیازن مۆڵەتەكانیان نوێ بكەنەوە، پێویستە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕۆژانە وانە بخوێنن.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە ،خوێندنەكە بەمەبەستی فێربوونەوەیە و ماوەی (سەعاتێک و۳۰خولەک) دەخایەنێت و وانەكانیش لەبارەی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری و هێماكانی هاتوچۆ بەگشتی دەبێت بۆ شوفێران.