
هانده‌رێكی مانچێستێر سیتی له وڵاتی كینیا، ئه‌وه‌نده سور بوو له بردنه‌وه‌ی مانچێستێر سیتی به‌رامبه‌ر به مانچێشتێر یونایتد بۆ خولی پرێمیێر لیگ، له به‌ر ئه‌وه بڕیاریدا، گره‌وێك بكات له گه‌ڵ براده‌رێكی له سه‌ر خێزانه‌كه‌ی….
ئامانی ستانلێی (Amani Stanley)، له گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی خۆیدا، خێزانی خۆی خسته گره‌وێكه‌وه، كه ئه‌گه‌ر مانچێستێر سیتی بدۆڕێت به‌رامبه‌ر مانچێستێر یونایتد، ئه‌وا خێزانه‌كه‌ی ده‌دات به براده‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 1 حه‌فته.
بێگومان ئه‌م گره‌وه به‌س قسه نه‌بوو، به‌ڵكو له سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك هه‌ردوولا، نوسینێكی فه‌رمیان نوسی و واژوو یان كرد.
ئه‌مانی، به زمانی وڵاته‌كه‌ی خۆی نوسیویه‌تی:
”به واژووی خۆم به‌ڵێن ئه‌ده‌م كه خێزانه‌كه‌م پێشكه‌شی هاوڕێی خۆم، تۆنی سیلئ بكه‌م بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ، ئه‌گه‌ر مانچێستێر سیتی به‌رامبه‌ر مانچێستێر یونایتد بدۆڕێت. ته‌ندروستی من زۆر باشه و هیچ كه‌سێك به زۆر ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه‌ی پێ واژوو نه‌كردوم…”
سه‌باره‌ت به یاریه‌كه، كه رۆژی شه‌مه 7-4-2018 ئه‌نجامدرا، نوێوان مانچێستێر سیتی و مانچێستێر یونایتد، له گێمی یه‌كه‌م، سیتی به 2 گۆڵ له پێشه‌وه بوو به‌ڵام له گێمی دووه‌م، مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یونایتد، به چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك، پلانی سیتی تێكدا و 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ له سیتی برده‌وه و ئه‌مانیش خێزانه‌كه‌ی خۆی به ماوه‌ی 7 رۆژ دۆڕاند…
ئێستا خێزانی ئه‌مانی له باوشی هاوڕێكه‌یه‌تی…
