جیهان

هاوڵاتیه‌كی یۆنانی له‌ لایه‌ن 2 پاكستانی و عێراقیه‌ك كوژرا

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، 2 پاكستانی و عێراقیه‌ك، له‌ كاتی هه‌وڵدانی دزی كردنیان، هاوڵاتیه‌كی یۆنانی ته‌مه‌ن 25 ساڵیان كوشت

 

ئه‌م هه‌واڵه‌ ، گشت میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی یۆنانیان هه‌ژاند و رۆژانه‌. زانیاری نوێ له‌ سه‌ر كوشتنی ئه‌م گه‌نجه‌ یۆنانیه‌ ئاشكرا ده‌كرێت و هاوڵاتیانی یۆنانیش به‌ره‌ به‌ره‌ زیاتر نیگه‌ران له‌ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ده‌بن.

چۆن كوشتنی یۆنانیه‌كه‌ كرا؟

شه‌وی 15ی 8ی 2018، گه‌نجێكی یۆنانی به‌ ناوی نیكۆس موستاكاس (Nikos Moustakas) كه‌ ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ له‌ گه‌ڵ هاورێیه‌كی پۆرتوگالی كه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌، پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌ جیای فیلۆپاپو كه‌ شوێنێكی گه‌شتیاریه‌ و رۆژانه‌ و شه‌وان، گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی یۆنانی له‌و شوێنانه‌ پیاسه‌ی ئاسایی ده‌كه‌ن و كات و ساتی خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كه‌ و كچه‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ پێكه‌وه‌ له‌و چیایه‌ دانیشتوبوون كه‌ نزیكی سه‌نته‌ری ئه‌سینایه و كاتژمێر 22:50 شه‌و ، 2 پاكستانی, نزیكیان ده‌بنه‌وه‌ و داوای جگه‌ره‌یان لێ ده‌كه‌ن و هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كه‌، پێیان ده‌ڵێت كه‌ جگه‌ره‌ ناكێشن. پاكستانیه‌كان دوور ئه‌كه‌ونه‌وه‌…

پاشان، دوای چه‌ند خوله‌كێك، 2 پاكستانیه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ عێراقیه‌ك دووباره‌ نزیكی گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ و كچه‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێ ده‌كه‌ن و داوای پاره‌ و مۆبایلیان لێ ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌، پێیان ده‌لێن كه‌ پاره‌یان پێ نیه‌.

هاوكات یه‌كێك له‌ پاكستانیه‌كان، جانتای كچه‌ ده‌ڕفێنێت و مۆبایل و پاره‌ و كارتی بانق له‌ جانتاكه‌ی ده‌ر ده‌هێنێت و عێراقیه‌كه‌ و پاكستانیه‌كه‌ش دووباره‌ داوای پاره‌ و مۆبایل له‌ گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ هه‌مان شێوه‌ پێیان ده‌ڵێت كه‌ پاره‌ی پێ نیه‌. له‌وكاته‌دا، پاكستانیه‌كه‌ به‌ چه‌قۆكه‌ی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ و ئه‌ویش بۆ به‌رگری كردنی خۆی لاده‌بات و له‌ چیاكه‌ به‌ر ده‌بێته‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

بۆكوژه‌كان له‌ ترسا ڕایان كردوو كچه‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ش ته‌لیفۆنی بۆ پۆلیس كرد،

 

به‌ پێی میدیاكانی یۆنان، دوای ئه‌م رووداوه‌، 2 پاكستانیه‌كه‌ هه‌ڵهاتن و هه‌وڵیاندا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یۆنان. سه‌ره‌تا رووینا كرده‌ شاری تیڤا (Thiva) به‌ پاس و پاشان روویان كرده‌ ئیدۆمێنی (سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا)، بۆ ئه‌وه‌ی رزگار بن له‌ ده‌ستگیر كردنیان.

پۆلیسی یۆنان، زانیاری ته‌واوی هه‌بوو له‌ سه‌ر بۆكوژه‌كان و وێنه‌ی گشتیان به‌ كچه‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ نیشان دابوو، ئه‌ویش بۆكوژه‌كانی ئاشكرا كردبوو. هێزی تایبه‌ت نێردرابوو سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا، تاوه‌كو بۆكوژه‌ پاكستانیه‌كان ده‌ستگیر بكرێن و دوای چه‌ند رۆژێك، ده‌ستگیر كران و عێراقیه‌كه‌ش له‌ ئه‌سینا به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ستگیر كرا.

سه‌باره‌ت به‌ رابردووی هه‌ر 3 بۆكوژه‌كان، پێشوتریش له‌ لایه‌ن پۆلیسی یۆنانی ده‌ستگیر كرابوون بۆ دزی كردن له‌ ئه‌سینا به‌ڵام دواجار ئازاد كرابوون.

دوای به‌ دواداچوونی وردی تیمی Pishti-News, عێراقیه‌كه‌ عه‌ره‌به‌ و كورد نیه و ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڕێیه‌تی ئه‌و پاكستانیانه‌ ده‌كات و 10یان دزیان كردووه‌ له‌ ئه‌سینا و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی ئه‌سینا به‌ تایبه‌تی له‌ چیای ئاكرۆپۆلی له‌ گێستیارانی بیانی و یۆنانیش.

بڕیار وایه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 27/08/2018 بدرێن به‌ دادگا له‌ ئه‌سینا.

 

پشتیوان جاف

 

نیكۆس موستاكاس، ئه‌و گه‌نجه‌ یۆنانیه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن 3 بیانی كوژرا
شوێنی كوشتنی گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌

میدیاكانی یۆنان چۆن باسی بۆكوژه‌كان (2 پاكستانی و عێراقیه‌كه‌) و شوێنی كوشتنی گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ ده‌كه‌ن

https://www.youtube.com/watch?v=8YMB5hmkPb0

https://www.youtube.com/watch?v=ee3A62zvnjY

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button