په‌نابه‌ران

هه‌زاران په‌نابه‌ر ولاتی ئه‌لمانیا جێدێڵن

 

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لمانیا دوای ره‌فز كردنه‌وه‌ی داواكانیان، له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و ولاته‌ه‌وه‌ به‌ ناچاری ئه‌ڵمانیا جێدێڵن.

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی ئه‌لمانیا لئپێچینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانیان ده‌كات و ره‌فزیان پێده‌دات چونكه‌ كه‌یسه‌كانیان جێی باوه‌ڕ نیه‌قبوڵ ناكرێن، باروودۆخی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خراپ ده‌بێت له‌ ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ و ژیانیان خراپ ده‌بێت و دواتر به‌ ناچاری داوا له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن بیانگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان.

هه‌ندێك جار په‌نابه‌ر دوای ره‌فزكردنی كه‌یسه‌كه‌ی، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ند ده‌كرێت له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌لمانیا و دواتر دیپۆرتی ولاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌م هۆكاره‌ وای له‌و په‌نابه‌رانه‌ كردووه‌، دوای وه‌رگرتنی ره‌فزی كه‌یسه‌كانیان خۆیان داوای دیپۆرت بكه‌‌ن.

له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 5000 په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ ره‌فزیان وه‌رگرتووه‌ و  ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ولاته‌كانیان، وه‌ به‌شێكی دیكه‌یان له‌ ترسی ده‌سگیر كردن و دیپۆرت كردن هه‌ڵهاتوون و خۆیان ده‌شارنه‌وه‌ و ڕوو له‌ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌نه‌وه‌.

ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران په‌نابه‌ر ڕوو له‌ وڵاتی ئه‌لمانیا ده‌كه‌ن، به‌ پێی میدیاكانو داتای ئه‌وروپا، له‌ نێوان سڵانی 2010 تا 2018 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و حه‌فتاو هه‌شت هه‌زار (1.078.000) په‌نابه‌ر ڕوویان له‌ ئه‌لمانیا كردووه‌ و داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه‌، وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌، له‌ ساڵی 2019 رێژه‌ی په‌نابه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا رووی له‌ كه‌می كردووه‌..

سه‌رچاوه‌ DW

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

په‌یامنێری Pishti-News له‌ فه‌ڕه‌نسا

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button