
به بڕیاری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنیۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆن ده‌رلاین، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به گواستنه‌وه‌ی 1.600 په‌نابه‌ر له یۆنانه‌وه بۆ وڵاتی لۆكسه‌مبورگ.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه و كه‌سوكاریان له گه‌ڵ نیه، به پێی لێدوانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست بكه‌ن به گوستنهوهی 1.600 په‌نابه‌ر له یۆنانه‌وه بۆ وڵاتی لۆكسه‌مبورگ.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره، حكومه‌ت یۆنان و رێكخراو و به‌رپرسانی دورگه‌كانی یۆنان، داوای هاوكاریان له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دورگه‌كان، به تایبه‌ت ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، لایه‌نی كه‌م، ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه و ڕێژه‌یان ده‌گاته 5.000 په‌نابه‌ر له یۆنانن، لێیان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی كۆمیسۆنیی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند كه 8 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌ن 1.600 په‌نابه‌ر وه‌ر بگرن و زۆر دڵخۆشین كه ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نواند بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و منداڵانه‌ی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن.
له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا، فۆن دهل لاین، ئامژه‌ی به‌وه نه‌دا، سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌س ڕه‌وانه ده‌كرێن بۆ لۆكسه‌مبورگ.
چه‌ند رۆژێكه، ڕێكخراوه‌كان داوا ده‌كه‌ن به زوترین كات ڕێژه‌ی كهپهكان له دورگه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه، چونكه بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و كه‌مپانه، كۆنترۆڵ ناكرێت و ناتوانرێت هه‌موویان كه‌ره‌نتینه بكرێن. فۆن دهرلایهن ئه‌وه‌شی گوت كه به‌م نزیكانه ده‌ست به گواستنه‌وه‌یان ده‌كرێن.
له سه‌ره‌تای مانگی 3دا، كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ندام به نیازن 1.500 په‌نابه‌ری خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ وه‌ربگرن. ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشی تایبه‌تیان له گه‌ڵه یاخود ته‌مه‌نیان خواروی 14 ساڵه.
محمد كاكه ئه‌حمد
په‌یامنێری Pishti-News