په‌نابه‌ران

هه‌نگاریا و ئیتاڵیا دژی كۆچ كردن و كۆچبه‌رانن

وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا، مانیفێستێك دژ به‌ كۆچبه‌ران ئاماده‌ ده‌كه‌ن

 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌ میلانۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا، ڤیكتۆر ۆربان (Viktor Orbán) له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا و سه‌رۆكی حیزبی لێگا، ماتێۆ سالڤینی (Matteo Salvini)، ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌وروپا دوو سه‌نگه‌ری هه‌یه‌، به‌رپرسی سه‌نگه‌رێكه‌یان سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایه‌، ئیمانوه‌ڵ ماكرۆن. ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌وروپا كه‌ پاڵپشتی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كات و له‌ هه‌مان كاتدا ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت كۆچ كردنی نا یاسایی رابگیرێت.

ماتێۆ سالڤینی و ڤیكتۆر ئۆربان له‌ میلانۆ له‌ ئیتاڵیا

 

شاره‌زایان و پسپۆڕانی سیاسی ده‌ڵێن، كه‌ ڤیكتۆر ئۆربان و سالڤینی ده‌یانه‌وێت له‌ داهاتوددا ئه‌وروپایه‌كی جیاواز دروست بكه‌ن و كۆچ كردنی كۆچبه‌ران رابگرن.

هه‌ردوولا هێرشیان كرده‌ سه‌ر سیاسه‌تی  ئیمانوێل ماكرۆن، كه‌ پێیان وایه‌، ئه‌وروپای تێكداوه‌.

هه‌روه‌ها ئۆربان ئه‌وه‌شی گوت، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نادات به‌ كۆچبه‌ران روو بكه‌نه‌ هه‌نگاریا و جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه‌ هاوكاری په‌نابه‌ران پێویسته‌ له‌و ناوچانه‌ بكرێت كه‌ كێشه‌ و گرفتیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك بۆ ئێمه‌یش دروست نه‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ بریاری وایه‌ 23-05-19 تا 26-05-2019 به‌ڕێوه‌ بچێت، ئیتاڵیا و هه‌نگاریا ده‌وانه‌وێت سیاسه‌تێكی توندتر به‌ كار بهێنرێت دژ به‌ كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان و وه‌ك له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایانگه‌یاند، كه‌ پێویستیمان هه‌یه‌ به‌ ئه‌وروپایه‌ك و په‌رله‌مانێكی نوێ كه‌ بتوانێت سنوره‌كانمان بپارێزێت، و داوا ده‌كه‌م له‌ گشت وڵاتانی ئه‌ندامیش هه‌مان بۆچوونی ئێمه‌یان هه‌بێت دژی كۆچبه‌رانی نایاسایی بن.

گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ئیتالیا

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی Pishti-News كه‌وتون، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی (دیپۆرت كردنی) په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ئیتاڵیا به‌ڵام به‌ مه‌رجێك، هه‌رچه‌ند په‌نابه‌ر بگه‌رێته‌وه‌، ئه‌بێت هه‌مان ژماره‌ی په‌نابه‌ریش له‌ ئیتاڵیا دور بخرێته‌وه‌.

 

له‌ كۆتایی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا رایگه‌یاند، كه‌ وڵاته‌كه‌ی سه‌لماندوویه‌تی كه‌ كۆچكردنی كۆچبه‌ران له‌ وشكانیه‌وه‌، ده‌توانرێت رابگیرێت، چونكه‌ ده‌توانین هاوكاری كێشه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك بكه‌ین له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی، نه‌ك كێشه‌كانی بهێنین بۆ وڵاته‌كه‌مان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت، كه‌ سالڤینی سه‌لماندویه‌تی كه‌ كۆچكردنی كۆچبه‌ران ده‌توانرێت له‌ ده‌ریاكانیشه‌وه‌ رابوه‌ستێت و سه‌ركه‌تنی ئه‌و ئه‌منی و سه‌قامگیری ئه‌وروپایه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

سه‌رچاوه‌: Euronews

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button