په‌نابه‌رانجیهان

هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ په‌نابه‌رانی یۆنان

به‌ هۆی هاتنی سه‌ری ساڵ و موچه‌ی په‌نابه‌ران له‌ وولاتی یۆنان، UNHCR, ده‌یه‌وێت موچه‌ی مانگی 1 زوتر به‌ په‌نابه‌ران ببخشێت.

دوای په‌یوه‌ندی كردنمان وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News به‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی UNHCR له‌ ئه‌سینا سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی په‌نابه‌ران، خاتو نانو ستێلا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی UNHCR به‌ پشتی-نیوزی راگه‌یاند:

به‌ هۆی هاتنی رۆژی له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا (25/12) و هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ، بریارمان دا، موچه‌ی مانگی یه‌ك، پێش 23/12/2018 بدرێت. بۆیه‌ گشت په‌نابه‌ران ده‌توانن پێش 23/12/2018 دا موچه‌ی مانگی 1 وه‌ر بگرن.

ئه‌م هاوكاریه‌ ته‌نیا له‌ مانگی 12دا ده‌كرێت و مانگه‌كانی دیكه‌، موچه‌كان وه‌ك جاران له‌ كاتی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێن.

 

پشتیوان جاف  (Pishtiwan Jaf)

به‌رێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button