
شەوی ڕابردوو لەگەرەکی هەولێری نوێ شەڕە ەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا ،وپۆلیسیش دەڵێت لەسەر ئەوەبووە یەكێك لەوانە پەرتووكێكی لەسەر ھۆزێك دەركردووە و ناوی ئەوانیشی تێنەكردووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لەبارەی هۆکاری ڕوداوەکە ڕایگەیاند “كێشەی تەقەكردنەكەی ناو گەڕەكی ھەولێری نوێ، كە لە نێوان دوو بنەماڵەدا بوو، لەسەر ئەوەبووە یەكێك لەوانە پەرتووكێكی لەسەر ھۆزێك دەركردووە و ناوی ئەوانیشی تێنەكردووە”.
لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت ڕاشیگەیاند” لەسەر ئەوەی یەكێك لە هۆزەكان ناوی لەپەرتووكەكەدا نەبووە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، هەر لەبەر ئەوە شەڕەتەقە ڕووی داوە ، ئێمەش ئەو كەسانەمان دەستگیر كردووە”.
ڕونیشیکردەوە “ڕوداوەکەوە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە ، ئەوکەسانەش دەستگیرکراون کە تەقەیان کردووە”.