کوردستان

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئێستا له‌ كه‌ركوك له‌ گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له‌ كۆبونه‌وه‌دان

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی مه‌ڵپه‌ری Pishti-News كه‌وتوه‌، هێری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ڕه‌سول و پاڤێڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ كۆبونه‌وه‌دان له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ری حه‌شدی شعبی و نوێنه‌ری عه‌بادی له‌ كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ته‌سلیم كردنی سه‌رباسگه‌ی كه‌یوان ڕه‌وشی ئێستای كه‌ركوك .

هه‌روه‌ها دیار نیه‌ تا ئێستا ئایه‌ سه‌رباسگه‌ی كه‌یوان ته‌سلیمی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێن یان نا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس كراوه‌ كه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و پاڤێڵ تاڵه‌بانی

لە ڕێگەی قاسم سلێمانەوە ته‌نسیقی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی کردووه‌، له‌ ڕێگای ته‌لوه‌رده‌وه‌ ده‌رگا بۆ حشدی شه‌عبی بکاته‌وه‌، بێن و ده‌ست به‌سه‌ر که‌یواندا بگرن. سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ باڤڵ فەرمانی به‌ وه‌ستا ڕه‌سوڵ و لیوا ڕه‌کن مه‌ریوانی هێزی پشتیوانی دوو کردووه‌ ، له‌ سه‌عاتی سفردا که‌ حشدی شعبی نزیک بوونه‌وه‌ ده‌رگاکانیان بۆ بکه‌نه‌وه‌ و خۆیان بکشێنه‌وه‌. ئه‌م فرۆشتنه‌ی که‌رکوک له‌ پێنانی وه‌رگرتنی مانگانه‌ ۱۵۰ ملیۆن دۆلار بۆ پاریزگاری نوێی که‌رکوکر که‌ ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌سنیشان کراوه‌ و دواتر که‌رکوک و ته‌واوی خوێنی پێشمه‌رگه‌ ده‌فرۆشرێت به‌ عبادی له‌ به‌رامبه‌ردا فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ و لە بیری نه‌وتی بایحسن و هاڤانا له‌ %۳۵یان پێده‌درێت بۆ کۆمپانیای نۆکان …

 

(ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌)

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button