ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره و واشینگتۆن جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا سوپای توركیا ده‌توانێت له سه‌ر سنوره‌كانی له گه‌ڵ سوریا تا 32 كیلۆمه‌تر كۆنترۆڵ بكات و هێزه كوردیه‌كانیش، به تایبه‌تی YPG، چه‌كه قورسه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ش چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا و توركیا ڕێكه‌وتن كه بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ڕابگیرێن به به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كان ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و چه‌كه قورسه‌كانیاشیان ڕاده‌ست بكه‌ن و هه‌موو بنكه سه‌ربازیه‌كانیشیان تێك بدرێن.
ببه پێی ڕێكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، 120 كاتژمێر درا به هێزه كوردیه‌كان (واته 5 ڕۆژ) تاكو ناوچه كوردیه‌كان تا قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر چۆڵ بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مایك پێنس ڕایگه‌یاند، دوای 4 كاتژمێر گفت و گۆ له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ڕێكه‌وتین، كه هه‌موو هێزه كوردیه‌كان ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن له ماوه‌ی 5 ڕۆژدا و شه‌ڕ و پێكدادان به ته‌واوی ڕاده‌وه‌ستێت.
له ئێستادا، حكومه‌تی توركیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت، چونه‌ك ئه‌مه یه‌كێك بوو له ئامانج و داواكاریه‌كانیان كه چێند مانگێكه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا، مێڤلوت چاوشۆغلو به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئێمه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانمان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گرین، ڕای ناوه‌ستێنین تاكو هه‌موو هێزه چه‌كداریه‌كان و هێزه كوردیه‌كان ناوچه‌كه به ته‌واوی چۆڵ ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی هێزی SDF, ئاشكرای كرد كه توركیا ناتوانێت هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بێنێت و ئامانجه‌كانیشی جێ به جێ بكات. ئه‌م رێكه‌وتنه ته‌نیا تا خوار سه‌رێ كانیێ و ته‌ل عه‌بیاد ده‌گرێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا, به‌رپرسێكی باڵا‌و حكومه‌تی سوریای له ته‌لڤزیۆنی Al-Mayadeen، ڕایگه‌یاند كه ڕازی نین به دروست كردنی كوردستانێكی دیكه‌ی عێراق له باكوری سوریا.
ڕێكه‌وتنه‌كه له سه‌ر ئه‌م خاڵانه واژوو كراون:
ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی ئه‌م ڕێكه‌وتنه جێ به جێ بكرێت، هێزی YPG پێویسته بكشێته‌وه به دوری 32 كیلۆمه‌تر و ناوچه‌كه چۆڵ بكات و سوپا‌و توركیاش، به ته‌واوی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه ده‌كات.
سوپای توركیا ده‌ستپێده‌كات به دروست كردنی زۆنی ئه‌منی له ڕۆژئاوای كوردستان (باكوری سوریا). ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه توركیا هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی به‌ده‌ست هێنا.
.
هێزه كوردیه‌كان پێویسته هه‌موو چه‌كه قورسه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن و هه‌موو بنكه سه‌ربازیه‌كانیشیان تێك بدرێن. به‌ڵام تا ئێستا هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نه‌دراوه و باس نه‌كراوه توركیا چی له كۆبانێ ده‌كات.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه گفت‌و گۆ ده‌كات له گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزه كوردیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان تاكو ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و له ئێستاشدا چه‌ند ناوچه‌وه‌كیان چۆڵ كردووه و هێزه‌كانیان كشانه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها مایك پێنس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئامانجی ئه‌مه‌ریكه، ڕاوه‌ستانی ئه‌م شه‌ڕێ بوو و ئامانجه‌كه‌یشی به‌ده‌ست هێنا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News