
وڵاتی مۆنتێنێگرۆ (جه‌به‌ل ئه‌سوه‌د) بڕیاریدا هێزی سه‌ربازی بنێرێته سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنیان له كۆچ و كۆچبه‌ری نایاسایی
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی دا به سه‌رۆكی وڵاتی مۆنتێنێگرۆ (جه‌به‌ل ئه‌سوه‌د) میلۆ جوكانۆڤیچ (Milo Đukanović) ڕایگه‌یاند كه تا كۆتایی ساڵی 2020 هێزی سه‌ربازی ده‌نێرێته سه‌ر سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنیان له كۆچ و كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌روه‌ها پۆلیسیش كۆنترۆڵی ناو شار و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌ن تاكو كۆچبه‌ری نایاسایی له‌و وڵاته نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له ئێستادا كۆچبه‌ری نایاسایی زۆر هه‌ن له وڵاتی یۆنان و حكومه‌ته‌كه‌ی توانای كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه‌ی نیه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و كۆچبه‌رانه، وڵاتی مۆنتێنێگرۆ به‌كاربێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا ده‌رباز بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پاڵپشتی ئه‌و پێشنیاره‌یان كرد و بڕیاری وایه له به‌هاری ساڵی 2020دا، هێزی سه‌ربازی بنێرنه سه‌ر سنوره‌كانیان و ڕێگری بكه‌ن له كۆچ و كۆچبه‌ری نایاسایی
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News