وتار

هێشتا ناته‌وێت تێبگه‌یت له‌ سیاسه‌ت؟

‎ھەتا كورد خاوەنی پارتی و یەكێتی بێت ھەتا كورد خاوەنی یەكەی حافتاو ھاشتا بێت ھەتا كورد خاوەنی دوو ئیدارەی بێت
‎ھەتا كورد خاوەنی سیستەمی دابەشكردنی فیفتی بە فیفتی بێت و ھەر بە عقڵیەتی ساڵی ١٩٩١ بژین لەمە باشتر ئینتاجیان نابێت .

‎كەواتە ئەمڕۆ ئەبێت تێبگەین كاتێك كۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان داوای دروستكردنی ھێزێكی نیشتمانیان دەكرد ھەڵەیان نەكرد .شاسوا عبدلواحید كە ئەیوت نەخێر لە ئێستادا ھەڵەی نەكرد .چونكە كوردستان پێویستی بە ئامادەكاری و نەخشەسازی یە كە ئەمە لە ھەموو گرنگترە .

ھێزێكی نیشتمانی ئێستا ئەزانین چەند گرنگ بوو بۆ تۆكمە كردنی سەنگەرەكان لەم دۆخەی ئێستادا .یان ئەوەیە ھەر كەس بۆ خۆی ھێز ئەھێنێت و ھێز پاشەكشە پێدەكات بەبی ئەوەی ھیچ ناوەندێكی بڕیاردان ھەبێت لەڕووی سەربازییەوە وەك گوێبیست ئەبین ئەروەڵا فڵان دژە تیرۆری ھێنا فڵان مارێنزی ھێنا فیسار چی ھێنا كاكە بۆ ؟ ئەمانە ھەموو درستكراون بۆ پارێزگاری لە نیشتمان یان بۆ خیانەت لە نیشتمان؟؟

پێشمەرگە قوربانییەكی زۆری دا لە پێناو ھێنانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان بەڵام ئەمڕۆ زۆر بە ئاسانی ڕادەست بە حشدی شعبی دەكرێنەوە ئایا كێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای كەركوك بێگومان بێ دوو دڵی پارتی لەگەڵ یەكێتی وە قوربانییەكەش بۆ پێشمەرگەیە پێشمەرگەیەك كە بەبێ مەشقی سەربازی بێ چەك و تفاقی سەربازی دروشمی بۆڵاینی بەسەردا دەگوترێت بۆ ئەوەی گیانی خۆی فیدا بكات لە پێناو ڕێگا خۆشكردن و بازرگانی و تاڵان بردنی ماڵی گشتی لە لایەن پارتی و یەكێتی

بۆ كورد زۆر گرنگە ئەم دۆخەی ئێستا لە بەرچاو بگرن و دارێك بدەن بە ڕۆحی ئەم دوو دەستەڵاتە فاشیست و شكستخواردووەی كە ساڵەھای ساڵە مایەی داڕوخان و لە نێوبردنی خەونەكانمانن
پێوستە لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دا بەشێوەیەكی لۆجیكانە كار بۆ لە ناوبردنی دەستەڵاتی ئەم دوو حیزبە بكرێت بۆ ئەوەی چیدیكە نەبین بە قوربانی دەستیانو چەكی دەستمان قەڵەمێكی سوور بێت دژی ئەم دوو حیزبەو سیناریۆكانیان

 

به‌رزان سه‌عیدبه‌گ

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button