Uncategorized

هێڵی گەرمی بەدواداچوونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان خرایە کار

لەئەگەری هەڕەشە و سوکایەتی پێکردن لەلایەن هەر پەیج و ئەکاونتێکی فەیسبوک و ئینستاگرام یان هەر لاپەڕەیەکی ئینتەرنێت ،لەڕێگەی هێڵی گەرمی بەدواداچوونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان بەدواداچونی بۆدەکرێت.

کاروان خۆشناو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند لەئەگەری هەڕەشە و سوکایەتی پێکردن لەلایەن پەیج و ئەکاونتێکی فەیسبوک و ئینستاگرام یان هەر لاپەڕەیەکی ئینتەرنێت ،هەڕەشەت بەرامبەر کرا ئەوا لەڕێگەی هێڵی بەدواداچوونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان بەدواداچونی بۆدەکرێت.

کاروان خۆشناو ڕونیشیکردۆتەوە ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە خاوەنی هەبێت یان ناوی خوازراوی هەبیت، ئەوا لە ڕێگای بەشی بەدواداچوونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی بەدواداچونی بۆدەکرێت.

ڕایشیگەیاندووە کە کەسانی شارەزا و ڕاهێنراوی نێودەوڵەتی لەبەڕێوەبەرایەتیەکەدا کاری تێدا دەکەن بە نوێترین پڕۆگرام و ئامێر بۆ دیاریکردن و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هەڕەشە و سوکایەتی بە خەلک دەکەن لە ڕێگای ئینتەننێتەوە.

ژمارەی بەشی بەدواداچوونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی(533)یان(131)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button