کوردستان

هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی قورسی، وردبینی حکومەتی عێراقدا تێپەڕ دەبێت

 ژووری وردبینی عەبادی و بەشێکی زۆر له‌ پەرلەمانتارە عەرەبەکان ،بە نهێنی چەندین پلان و چەندین جاری ووردبینیەکانیان چڕتر کردۆتەوه‌، چونکە گومانێکی ئێجگار زۆریان بۆ درووست بووە. پەرلەمانتارێکی عێراق بە پشتی نیوسی ڕاگەیاند:
”حکومەتی عێراق سزای هەرێمی نەداوە، بەڵام لێپرسینەوە لەو پارانە دەکات کە دەینێرێت بۆ هەرێم چونکە ناعەدالەتیەکی ئێجگار گەورە لە ژمارەی مووچەخۆراندا هەیە.”
لە ئێستاشدا بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێم لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیانن بێ دواکەوتن و بێ پاشەکەوت، مامۆستا هیوا بەم شێوەیە بۆ پشتی نیوسی دوا: ئەگەر ئێمە عێراقین دەبێت وەک فەرمانبەرێکی عێراق مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت، ئێمەی مۆزەف حەقی گەندەڵی بەرپرسانمان چیە، با حکومەتی عێراقی سزایان بدات نەک ، سزای ئێمەی پێ بدرێت، یان ئەگەر حکومەتی عێراق ڕاستەکات، با ڕاستەو خۆ لە عێراقەوە موچەمان بۆ سەرف بکات. وەک ڕوون و ئاشکرایە ماوەیەکی دووروو درێژە خۆپشاندان دژ بەنەبوونی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت لە سەرتاسەری کوردستان،بەڵام سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا کە داخوازی موۆچەخۆران جێبەجێ بکات،هەرچەندە فەرمان بەران هیوایەکیان بە بەڵێن و ووتەی بەرپرسان نەماوە، هەرێمی کوردستان ڕێژەی دانیشوانی ٥ملوێنە بەڵام ۱ ملوێن و ۳۰۰ هەزار مووچە خۆری هەیە
ئارۆس
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button