Uncategorized

هەواڵی مردنی شاعیری گەورەی کورد”عەبدوڵڵا پەشێو“ڕەتدەکرێتەوە

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی شاعیری گەورەی کوردمامۆستا ”عەبدوڵڵا پەشێو“ لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بنەماڵەی ناوبراو هەواڵەکەیان ڕەتکردەوە.

هەروەها بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند”تەندروستی مامۆستا زۆر باشە“.

عەبدوڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە. لە سالى١٩٤٦ لە ھەولێر لة دایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٠ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغدادبەشداری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٣ رۆیشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٧٩ ماستەری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت و ساڵی ١٩٨٤ دوکتۆرای ئەدەبییاتی ھێنا کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد بووە.

لەئێستایا خاوەنی دوو دیوانە بەناوی (هەسپم هەورە ڕکیفم چیا .. پشت لەناوا ڕوولەکڕێوە ) کەساڵی ٢٠١٤ بەسەرپەرشتی خۆیی بەچاپ کراون

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button