کوردستان

هەولێر، دواین زانیاری دەربارەی هێرشە موشەکیەکەی ئەم شەو

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئەم شەوی ئیدانەکردو ڕایگەیاند: هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند “کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە”.

لەبارەی شوێنی هاوێشتنی موشەکەکان وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە” موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە هاوێژراون، ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی”.

ڕونیشیکردەوە ” لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک، داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن”.

ئەم شەو لەنزیک گوندی دارەبەنی سەر بەشاری هەولێر و نزیک بنکەی سەربازی ئەمریکی چەند موشەکێک کەوتنە خوارەوە.

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button