کوردستان

هەولێر، لەڕوداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران

کەمێک بەرلە ئێستا لەیەکێک لەشەقامەکانی شاری هەولێر بەهۆی شەرەتەقە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس کوژران وکەسێکی تریش برینداربوو.

بەپێی زانیاریەکانی پشتی نیوز” ڕوداوەکە لەشەقامی ٤٠مەتری شاری هەولێر بووە، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدابووە، بەهۆیەوە ٢کەس کوژراون وکەسێکی تریش برینداربوو”.

دوایی ڕوداوەکە ئەو کەسانەی تەقەیانکردووە ڕایانکردووە وپۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کاتژمێر ١١ـی شەوی ڕابردوو لەشاری هەولێر لەڕوداوێکی کوشتندا گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەناوی نێچیرڤان کوژرا.

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button