
بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر تایبەت کرا بە تووشبوانی ڤایرۆسەکە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢ـی ئابی٢٠٢٠ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند” بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەپارێزگای هەولێر، نەخۆشخانەکەمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕاسپێردرا بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا“.
ڕونیشیکردەوە” لەئیستادا ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا، سەرجەم ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەکەمانی دەکرد لەئیستادا لەلایەن (نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی)و نەخۆشخانەی (فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ) پێشوازیان لئ دەکرێ، ئەو نەخۆشانەیشی توشی سووتان دەبن تەنها لە نەخۆشخانەی (ئیمیرجینسی) پێشوازیان لێدەکرێت“.
لەگەڵ سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەخۆشخانەی ڕزگاری لەشاری هەولێر پێشوازی لەتووشبوانی ئەو ڤایرۆسە کرد، بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لەهەرێمی کوردستان ١٤١٣٤کەس تووشی ڤایرۆسەکەبوونە، لەو ڕێژەیەشدا ٩١٧٧ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووەو ٥٥١کەسیش گیانیان لەدەست داوە.