Uncategorized

هەولێر، کەسێک بەهۆی فرۆشتنی ئۆکسجین دەستگیرکرا

وێنەی کەسێک کە بوتڵی ئۆکسجینی لەشەقامی پزیشکانی شاری هەولێر دەفرۆشت لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوویەوە، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێریش دەستگیرکردنی فرۆشیارەکەی ڕاگەیاند.

لەڕاگەیێندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کەلەشەقامی پزیشکانی شاری هەولێر بوتڵی ئۆکسجین دەفرۆشت.

لەڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە” دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی داگیراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسە دەگیرێتەبەر“.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی لەکارکەوتنی کارگەی ئۆکسجین کێشەی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری تایبەت بەتووشبوانی کۆڕۆنا دروست بوو، کەسوکاری توشبوانیش لەدەرەوە بوتڵی ئۆکسجینیان بۆنەخۆشەکانیان دەکڕی.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button