کوردستان

هەولێر.بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ کەسێک بە سەختی بریندار بوو

ئەمڕۆ دووشەممە لەشەقامی (120)مەتری هەولێر لەنزیک فڕۆکەخانە ،ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بەستونێکی کارەباوە.

لەبارەی ڕوداوەکەوە موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر  ڕاگەیاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو بەھۆی تەڕبوونی شەقام و تیژڕۆییەوە، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی ھەولێر ڕووی دا، کە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستوونێکی سەر شەقامدا کێشا و ئۆتۆمبێلەکەش تەنیا شۆفێرەکەی تێدا بووە، ئەویش بە سەختی بریندار بووە”.

لەبارەی تەندروستی بریندارەکەیشەوە وتەبێژی هاتوچۆ ڕایگەیاند “ئێستا بریندارەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنە، پزیشکیش 24 کاتژمێریان بۆی داناوە و باری تەندروستی جێگیر نییە”.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button