دوای ڕاگەیاندنی توشبونی هاوڵاتیەک بەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەکۆمەڵگەی سێبیرانی سەربەشاری هەولێر، وەزارەتی تەندروستی بڕیاری کەرەنتینەکردنی سەرجەم هاوڵاتیانی ئەو کۆمەڵگەیەی دا.
دوێنێ شەممە ٢١ئاداری٢٠٢٠ دوای تۆمارکردنی حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیران، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی بڕیاری کەرەنتینەکردنی سەرجەم دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگەیەی لەماڵەکانی خۆیاندا.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی پشتی نیوز ئەو هاوڵاتیەی توشی ڤایرۆسەکە بووە پێشتر لەئێران گەڕاوەتەوە و پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نەبووە کەدەبوا ئەوانەی لەوڵاتانی دەرەوە دەگەڕێنەوە بۆماوەی دوو هەفتە کەرەنتینەبکرێن.
سەرچاوەیەک لەدانیشتوانی ئەو کۆمەڵگەیە بەپشتی نیوزی ڕاگەیاند” لەئێستادا هاتووچۆ لەکۆمەڵگەکە وەستاوەو تیمەکانی تەندروستی دەستیانکردووە بەئەنجامدانی پشکنین بۆ هاوڵات
کۆمەڵگەی سێبیران سەربەشارۆچکەی قەزای خەباتە نزیکەی ٩ کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە، شارۆچکەکە لەنزیکەی ١٢٠٠ ماڵ پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٥٣٠٠ کەس دەبێت.