کوردستان

واتای ریفراندوم و سەربەخۆیی

واتای ریفراندووم و سەربەخۆیی سەرۆک و پێشمەرگە، ریفراندووم ئامرازێک بۆ هەنگاوێک بوو لەو هەنگاوانەی لە منداڵیەوە تا ئێستا گرتووتەبەر بۆ ئارمانجێک ئەو ئارمانجە کە سەربەخۆیی کوردە، گەر کوردێک بزانێت سەربەخۆیی چ واتایەکی هەیە، تەنها دەبێت خوشەویست و شەیدای بێ غیرەتی و خۆفرۆشی بیت تاکو لە دژی بوەستێت، سەربەخۆیی واتە سەربەرز کردنەوە، واتە خۆ نەچەماندن تاکو دوژمن کنف بخاتەسەر گەردەنت و بەدوایی خۆیدا ڕاتکێشێت،

واتە دووبارە نەبوونەوەی له سێدارەدانی هەزاران لەیلا قاسم و نەسۆتاندنی هەزاران منداڵ و گەنجی کورد لە نێو ئاگر و ئاسن و کیمیادا، واتە خۆت بەیەکسان زانین له گەڵ تەواوی نەتەوەکانی دیکەی جیهان، واتە دەسپێکردنی پێشکەوتن لە هەموو بوارەکانی فەرهەنگی وڵاتەکەتدا، سەربەخۆیی واتە زەمانەت دروست بوون کە ئیتر بەعسیێک یان داعشێک یان حەشدێک کچ و ژنت لەبەرچاوت بە چەک لێت وەرناگرن و دەستدرێژی بکەنە سەری، بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە: ژنێکی کوردی ئێزدی بە منداڵی شیرخورەوە کەوتە دەستی داعش،

لە برسان ناچار بوو بەو هەمەجانەی گۆت : برسیمانە منیش منداڵەکەشم برسین. داعش منداڵەکەیان لێ وەرگرت و بردیانە چێشتخانەو پارچەپارچەیان کرد و لەسەر برنجیان دانا، بۆ دایکیان هێناو پێیان گۆت بخۆ برسیتە، دایکی بێ دەسەڵات و جەرگ سۆتاو بەستە زمان پێیان گۆت ئەی کوا منداڵەکەم؟ داعشەکان : ئەوەتە لەسەر برنجە دەبێت بخۆی!!، ناچاریان کردو منداڵەکەیان دەرخواردی دایکەکەیان کرد!!.

تەنها ئەمە بەس نییە تاکو لەواتای سەربەخۆیی تێ بگەین؟!!، غیرەتتان و مێشک و کەرامەتتان هەبێت، سوێند بەخوێنی هەموو شەهیدان وڵاتت سەربەخۆیی نەبێت دڵنیابە ئەو ڕوژە ئەمرۆ نا سوبەینێ بەسەر وڵات دووبارە دەبێتەوەو لەوانەیە تا سنورەکانی کوردستان هەمووشی بگرێتەوە، ئەو کوردەی لە دژی سەربەخۆیی دەوەستێت، ئەو کوردە خاوەن غیرەت و کەرامەت نییەو خاڵیە لە مرۆڤ بوون. لە ڕۆژێکی وەکو ئەمرۆدا ساڵی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی فریشتەو پێشمەرگەو سەرۆکی کورد، سەرۆک بارزانی ئەو هەنگاوە گەورەیەی بڕی و رۆژی ریفراندوومیان دیار کرد و نزیک نزیک بۆینەوە لە سەربەخۆیی… سەرۆک، بە گیان بە خوێن و هەبوونەوە لە گەڵتین …

 

رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر: کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button