سپۆرت

وادەی گەڕانەوەی ئومتیتی بۆ یاریگاکان ڕاگەیەندرا

 

دستەی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە دوای پشکنینی ورد بۆ یاریزانە فەرەنسیەکە کاتی چاك بونەوەی یاریزانەکەیان لە پێکات دیاریکرد.

پێگەی فەرمی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕاپۆرتێکیان دەربارەی پێکانی (ساموێل ئومتیتی)ــی فەرەنسی یاریزانی هێلی بەرگری یانەکەیان رایگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە دەستەی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە 30/12/2018 دیاریکردووە بۆ گەرانەوەی ئومتیتی لە پێکانەکەیدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە یاریزانە فەرەنسیەکە پێکانی ئەژنۆکانی نزیك بۆتەوە لە کۆتایی چارەسەرییەکان و دەستیکردووە بە مەشقە سەرەتاییەکان.

ساموێل ئومتیتی لە سەرەتای وەرزی 2017-2018 توشی پێکانی ئەژنۆکانی بوو ، لەسەرتادا دەستەی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button