
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان، ستێلیۆس پتچاس (Stelios Petsas)، له چاوپێكه‌وتنه‌كدا بۆ كه‌ناڵێكی یۆنانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌و دوای ڕۆژی شه‌ممه ڕوویان كرده وڵاته یۆنان، هه‌موویان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ كه‌ناڵی STARی یۆنانی باسی پلانی داهاتووی یۆنان كرد سه‌باره‌ت به كۆچی نایاسایی و كۆنترۆڵ كردن و هێور كردنی دۆخه‌كه.
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان، ستێلیۆس پێتچاس
دوو كه‌مپی نوێ دروست ده‌كرێن بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له دوای ڕۆژی شه‌ممه‌وه ڕوویان كردۆته وڵاتی یۆنان چ له ده‌ریا چ له ئاودا. هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه ده‌كرێن كه جیاواز ئه‌بن له په‌نابه‌ره‌كانی دیكه. ئه‌مان، هیچ مافێكیان نابێت، مافی داوای مافی په‌نابه‌ریان نابێت، ناویان تۆمار ناكرێن، ته‌نها چاوه‌رێ ده‌كه‌ن تاكو دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
ئێمه دوو هه‌نگاو ئه‌نێین، یه‌كه‌میان پاڵپشتیكردنی زیاتری هێزه‌كانمان له وشكانی و ده‌ریادا، تاكو په‌یامێك بنێرین بۆ وڵاتی به‌رامبه‌ر كه پێیان بڵێین ڕێگه‌یان پێناده‌ینداخلی وڵاته‌كه‌مان بن، هه‌چه‌نده توركیاش خۆی كردۆته قاچاخچیدووهمیان شه‌ری ڕێگر كردنیش له ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و پرۆپه‌گاندای توركیا و میدیاكانی ئه‌و وڵاته كه پشتگیری له حكومه‌ت ئه‌كه‌ن تاكو كۆمه‌ڵگا ڕاستیه‌كان بزانێت.
له‌هه‌مان كاتدا وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان باسی له‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا توركیا نزیك سنوره‌كانی خۆی له گه‌ڵ یۆنان، به نیازه كه‌مپ دروست بكات بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه كه له ئێستادا گیریان خواردووه له سه‌ر سنوره‌كان، پێم وابێت ئه‌وه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات چونكه ئێمه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ئه‌وێت نه‌ك درێژ خایه‌نی زیاتر. پێشم وابێت ئه‌م ناخۆشیه دووباره بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له كۆتاییدا هه‌ر توركیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌نێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News