
ئۆفیسێكی تایبه‌ت به پێدانی پاسپۆرتی په‌نابه‌ران ده‌ست به‌كار بووه كه هه‌موو كارمه‌ندانی ئه‌و ئۆفیسه ئامانجیان ده‌رهێنانی پاسپۆرته بۆ په‌نابه‌ران به زوترین كات
له‌مه‌و دوا پرۆسه‌ی پێدانی ئیقامه و پاسپۆرتی په‌نابه‌ران خێراتر ده‌كرێت و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه به شێوه‌یه‌كی خێرایی ئه‌وراقه‌كانیان بۆ ده‌رده‌چێت و ده‌توانن گه‌شتی پێبكه‌ن.
له حكومه‌تی ڕابردووه‌وه تا ئێستا ئه‌و پرۆسه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆری پێویست بوو، هه‌ندێك جار ساڵ زیاتری تێده‌په‌په‌ڕاند تاكو په‌نابه‌ران ئیقامه و پاسپۆرته‌كانیان وه‌ر بگرن.
له ئێستادا ئۆفیسێك نوێ دامه‌زراوه كه كاری تایبه‌ته به بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی په‌نابه‌ریان له یۆنان وه‌رگرتووه تاكو به زوترین كات پاسپۆرته‌كانیان وه‌ربگرن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
له هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌موو زانیاریه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی كردنی په‌نابه‌ران به‌و ده‌زگایه. تا ئێستا پرۆسه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چوو، هه‌ندێك جار ساڵ زیاتری تێده‌په‌ڕاند. به‌ڵام به كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆفیسه، ئامانجمان پێدانی پاسپۆرته به په‌نابه‌ران له نێوان 2 تا 3 هه‌فته. پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كرێت و هه‌موو په‌نابه‌ران لێی سودمه‌ند ئه‌بن
به پێی وته‌ی وته‌بێژی وزاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، پرۆسه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌ریش (ئیقامه) خێراتر ده‌كرێت و ئیدی له‌مه‌و دوا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌رئه‌گرن، به شێوه‌یه‌كی خێراتر ئه‌وراقه‌كانیان وه‌رئه‌گرن.
ماوه‌یه‌كه ڕاهێنان به كارمه‌ندان ده‌كه‌ن بۆ فێربوونی كاره‌كه‌یان و بڕیاری وایه له هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رنای یۆنان، ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو بكاته‌وه و هه‌موو زانیاریه‌كان له سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆفیسه بخاته ڕوو
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News