
به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا رێكه‌وتنێكیان واژوو كرد بۆ رێگری گرتن له كۆچ كردنی نایاسایی له ڕێگاو ئاودا
وه‌زیری په‌نابه‌رانی به‌ریتانیا، Caroline Nokes ڕایگه‌یاند كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئاودا له فه‌ڕه‌نساوه به یه‌ختی بچوك روویان كردۆته به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێك دا له گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، Christophe Castaner، ئاشكرای كرد، كه ژماره‌یه‌كی كه‌می له‌و كۆچبه‌رانه‌ی له كۆتای ساڵی 2018 دا به یه‌خت روویان كرده به‌ریتانیا، دیپۆرتی فه‌ڕه‌نسا كراونه‌ته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، كارۆلین نۆكس، ڕایگه‌یاند:
تا ئێستا ژماره‌یه‌كی بچوكی كۆچبه‌رمان دیپۆرتی فه‌ڕانسا كردۆته‌وه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له داهاتوودا، به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بین.
هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان له وه‌زیری په‌نابه‌رانی به‌ریتانیان پرسی، تا چه‌ند پرسیار له‌و كۆچبه‌رانه كراوه ئایا كه‌سو كاریان هه‌یه له به‌ریتانیا یاخوت نا؟ له وه‌ڵام دا، Caroline Nokes، وتی كه هیچ كه‌سێك دیپۆرت ناكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت به ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌مان له سه‌ر نه‌كردبێت.

خاتو كارۆلین نۆكس، له سه‌ردانێكی فه‌رمی دا له رۆژی 24/01/2019 له گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، كرۆستۆف كاستانێر، بۆ سه‌نته‌ری نوێی چاودێری و پشكنینی سنوری فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له كاڵاس، هه‌ردوولا، ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م سه‌نته‌ره نوێیه هاوكاری هه‌ردوو وڵات ده‌كات بۆ رێگر گرتنی كۆچ كردنی نایاسایی و ده‌ستگیر كردنی قاچاخچیه‌كان.
له ئێستا نزه‌یكه‌ی 1.000 كۆچبه‌ر هه‌ن له كاڵاس و دانكیخك و 150 كه‌سیان خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن، و زۆربه‌یان له ناو خێمه نزیك میناكان ده‌ژین.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتون، رۆژی پێنج شه‌ممه، 25/01/2019 وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، سه‌جید جه‌ڤید (Sajid Javid), پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ران له فه‌ڕه‌نساوه بۆ به‌یرتانیا. به پێی ئه‌و پرۆژه‌یه، به‌ریتانیا بڕی 6 ملیۆن پاوه‌ن خه‌رج ده‌كات بۆ ئامێری مۆدێرن و تێكنۆلۆجیای نوێ بۆ چاودێری كردنی زیاتری ڕێگای ئاوی نێوان به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا. هه‌روه‌ها كامێره‌ی CCTV و یه‌ختی پێشكه‌وتوی بچوك بۆ دستگیر كردنی قاچاخچیه‌كان و چه‌ند ئامێرێكی دیكه‌یش بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌ردوو وڵات.
ڤیدیۆی فه‌رمی Home Office به‌ریتانیا
هه‌روه‌ها به پێی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، كامێره‌ی تایبه‌ت له میناكانی فه‌ڕه‌نسا داده‌نرێن به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه گومان ده‌كرێت كه كۆچبه‌ران به یه‌خت به‌ڕێ ده‌كه‌ون به نایاسایی به‌ره‌و به‌ریتانیا و میناكان پشكنین و چاودێری توند ده‌كرێن و هێزی سه‌ربازی به هه‌لیكۆپته‌ریش ناوه ناوه له ڕێی ئاسمانه‌وه و یه‌ختی بچوكیش له ئودا چاودێری ئاوی نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ده‌كات بۆ ڕێگرگرتن له كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا مه‌ترسیه نه‌گرنه به‌ر.
به پێی سه‌رچاوه‌ی Telegraphی به‌ریتانی، له‌مه‌و دوا چاودێری توند ده‌كرێنه سه‌ر میناكانی فه‌ڕه‌نسا و پۆلیسی فه‌ڕه‌نس له شوێنه پیاده‌كانیش دا، چاودێری توند ده‌كه‌ن هه‌وڵی وه‌ستاندنی كۆچ كردنی نایاسایی ده‌درێت. هه‌ردوو وڵات جه‌ختیان له‌وه كرد كه پێویسته قاچاخچیه‌كان ده‌ستگیر بكرێن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی به‌ریتانیا
(https://www.gov.uk/government/news/uk-and-france-sign-action-plan-to-tackle-small-boat-crossings)
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News