په‌نابه‌رانجیهان

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بریارێكی دڵخۆشكه‌ری ده‌ركرد

دوای كۆبوونه‌وه‌ تیمی رۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز له‌ گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس، بریار درا كه‌ تاكۆتای مانگی 12ی دیسێمبه‌ر نزیكه‌ی 4.000 په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی ناو شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان بكرێن.

به‌رێز ڤیچاس، باسی كێشه‌ و گرفته‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان كرد و وتی:

ئێمه‌ له‌ گشت كه‌م و كوریه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانی په‌نابه‌ره‌كانی دورگه‌كان ئاگادارین و هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ زوترین كات رێژه‌ی كه‌مپه‌كان و دورگه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ ناردنی په‌نابه‌رانی دورگه‌كان بۆ ناو شاره‌كانی باكوری یۆنان، به‌ڕێز ڤیچاس، بۆ Pishti-Newsی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌مه‌ له‌ به‌رواری 03-12-2018 تا كۆتای مانگ، نزیكه‌ی 4.000 په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: له‌ ئێستادا دۆخی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی دورگه‌ی سامۆس زۆر خراپن و ده‌توانم بڵێم كه‌ رۆژانه‌ كۆچبه‌ر له‌ توركیاوه‌ روو ده‌كه‌نه‌ ئه‌و دورگه‌یه‌، بۆیه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران بریارمان دا، له‌و 4.000 نه‌فه‌ره‌، 2.000یان له‌ دورگه‌ی سامۆس بن كه‌ ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكو یۆنان بكرێن.

به‌ هۆی رێژه‌ی زۆری په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كان و به‌ هۆی وه‌رزی زستانیشه‌وه‌، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان ده‌یه‌وێت به‌ كه‌م كردنی رێژه‌ی په‌نابه‌ران، هاوكاریان بكات و بیانپارێ،

ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌ مه‌به‌ستی باشتر كردنی ژیانی په‌نابه‌رانه‌ چوونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر له‌ ناو خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ تایبه‌تی له‌ دورگه‌كان.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button