په‌نابه‌رانجیهان

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران ده‌ره‌خسێنێت

”وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به‌ نیازه‌ هه‌لی كار بۆ 5000 په‌نابه‌ر بره‌خسێنێت”

 

تیمی رۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز به‌شداری كۆبوونه‌یه‌ نافه‌رمی  له‌ گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئێنجام دا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی داهاتوو و پلان و پرۆژه‌ نوێكانی حكومه‌تی یۆنان بۆ په‌نابه‌ران كرا.

دیمیتریس ڤیچاس، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، له‌و كۆبوونه‌ی له‌ گه‌ڵ میدیا بیانیه‌كانی یۆنان، ئاشكرای كرد كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ نیازه‌ له‌ چه‌ندگ مانگی داهاتوودا هه‌لی كار بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بره‌خسێنێت كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌ر گرتووه‌ له‌ یۆنان و ئێستا بێ كارن.

پشتیوان جاف، به‌ڕێوبه‌ری پشتی-نیوز، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ بوو، داوای روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌ جه‌نبای وه‌زیری په‌نابه‌ران كرد، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری په‌نابه‌ر به‌ تایبه‌تی كورده‌كان مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌ر گرتووه‌ و به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ كار بكه‌ن.

به‌ڕێز ڤیچاس، بۆ پشتینیوزی راگه‌یاند:

وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، پلانمان داناوه‌ بۆ ره‌خسنادنی هه‌لی كار بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م په‌نابه‌ره‌كان فێری كارێك بن هه‌م فێری زمانی یۆنانی بن. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، پلانمان وایه‌ له‌ كۆتای مانگی  1ی 2019دا, هه‌لی كاری كوشتوكالی بۆ 5.000 په‌نابه‌ر بره‌خسێنین بۆ ماوه‌ی 6 مانگ.

ئه‌مه‌ پرۆگرامێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌ر گرتووه‌ فێری كارێكی كوشتوكاڵی بن و له‌ هه‌مان كاتیشدا فێری زمانی یۆنانی بن.

له‌ ماوه‌ی ئه‌م 6 مانگه‌ی كار كردندا په‌نابه‌ران:

50 كاتژمێر فێری زمانی یۆنانی ده‌كرێن

50 كاتژمێر فێری كاره‌كه‌یان ده‌كرێن

500 كاتژمێریش كار ده‌كه‌ن

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئه‌وه‌یشی بۆ Pishti-News ئاشكرا كرد:

ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ كۆتای مانگی 1دا ده‌ست پێده‌كات و ئه‌و 5.000 په‌نابه‌ره‌ كه‌ وه‌ر ده‌گیرێن، ته‌نیا بۆ 6 مانگ ده‌بێت و شوێنی مانه‌وه‌شیان له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌بێت. دوای ئه‌م 6 مانگه‌، 5.000 په‌نابه‌ری دیكه‌ وه‌ر ده‌گرین و به‌ هه‌مان شێوه‌ فێری زمانی یۆنانی و كاری كوشتوكاڵی ده‌كرێن.

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌ر گرتووه‌، زیاتر تێكه‌ڵی كه‌لتوری یۆنان بن و سود له‌و كاته‌ وه‌ر بگرن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌رێوه‌به‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button