
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه بۆ میدیاكان و ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی یۆنانی ناردووه و ده‌ڵێت كه پرۆسه‌ی خێراكردنی مافی په‌نابه‌ریمان جێ به‌جێ كردووه و وه‌ڵامی زۆرترین كه‌یسه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی داوه‌ته‌وه كه له پێش 31/12/2020 داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه. ئامانجی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه به خێرای كۆچبه‌ری نایاسایی له په‌نابه‌ره‌كان جیا بكه‌ینه‌وه.
داوا ده‌كرێت له په‌نابه‌رانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه له ڕێكه‌وتی پێش 31/12/2017 سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی بكه‌ن له ڕێكه‌وتی 14/09/2020 تا 02/10/2020 له ئه‌سینا له‌م ناونیشانه
(Λ. Θηβών 196-198, Άγιος Ιωάννης Ρέντης 182 33)
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه له ناو ساڵی 2018، وه‌ڵامه‌كانیان له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن، واخود له ڕێگه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كه‌مپه‌كان و هۆتێله‌كان، یاخود به نامه بۆیان ده‌نێردرێته ناونیشانی شوێنی مانه‌وه‌یان.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ساڵی 2019 و 2020 داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه، ڕۆژانه بڕیاری كه‌یسه‌كانیان ده‌رده‌چن له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، یاخود له ده‌زگاكانی مافی په‌نابریان وه‌ڵامه‌كانیان وه‌ر ئه‌گرن یاخود به نامه، وه‌ڵامی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی شوێنی مانه‌وه‌یان ده‌كرێت.
ئامانجی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌یه، خێرا كردنی زیاتری پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی 8، ئێمه وه‌ڵامی 53.384 كه‌یسمان داوه‌ته‌وه له كاتێكدا له ساڵانی 2019 وه‌ڵامی 31.958 كه‌یس درابوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له %67 پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری خێراتر كراوه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News