کوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 14/10/2020 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، نیكۆس دێندیان له‌ گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی و شاندێكی دیپلۆماسی سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

سه‌ره‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فواد حسێین كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی یۆنان، جه‌خت له‌ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت هه‌روه‌ها له‌ دوایین ڕووداوه‌كان له‌ ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست.

له‌ دوایه‌ له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و عێراق، ڕێكه‌وتنێك واژوو ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر هاوكاری له‌ بواری مه‌شقی دیپلۆماسی.

دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی لێ ده‌كرێت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، موسته‌فا كازمی ئێنجام ده‌دات.

به‌ پێی ئه‌جێندای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، دوای به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتریش له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئێنجام ده‌دات و هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان ده‌بێت.

لۆ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی یۆنان ده‌كات له‌ هه‌ولێر.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close