
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست زیهۆفه‌ر ده‌ڵێت: مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه لێشاوی ساڵی 2015 دووباره ببێته‌وه
زیهۆفه‌ر له‌وه ده‌ترسێت كه لێشاوێكی هاوشێوه‌ی ساڵی 2015 ڕوو بداته‌وه به‌هۆی زیاد بوونی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاتانی ئه‌وروپا.
له ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Bild, زیهۆفه‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری هه‌یه لێشاوی 2015 ڕوو بداته‌وه ئه‌گه‌ر هاوكاری ئه‌و وولاتانه نه‌كه‌ین كه سنوریان به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه (یۆنان، ئیتاڵیا، بوڵجاریا)
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی پارتی CSU، ئاشكرای كرد كه ڕێژه‌ی كۆچی نایاسایی و هه‌وڵدانی كۆچبه‌ران به‌ره‌و خاكی ئه‌وروپا زۆر زیادی كردووه و جه‌ختێكی زۆرمان له سه‌ره. چه‌ند ساڵێكه گوێمان نه‌داوه‌تێ به‌ڵام له ئێستادا له گه‌ڵ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كار ده‌كه‌ین تاكو یاسایه‌كی هاوبه‌شی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی جێبه‌جێ بكه‌ین. پێم وابێت ئه‌وه كارئاسانیمان بۆ دروست ده‌كات.
ئه‌ڵمانیا ئه‌یه‌وێت چی گۆڕانكاریه‌ك له مافی په‌نابه‌ری بكات
وه‌زیری ناوجۆی ئه‌ڵمانیا چه‌ند پێشنیارێكی پێشكه‌شی وه‌زیرانی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئیستپانیا و پۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا كرد كه جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه له یاسای دوبلین.
به پێی ئاژانسی αی ئه‌ڵمانی، زیهۆفه‌ر ئه‌وه‌ی پێشنیار كردووه كه یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رپرس بێت بۆ تۆمار كردنی په‌نابه‌ره‌كان له سه‌ره‌تادا و دواتریش له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا وه‌ڵامی كه‌یسه‌كانیان وه‌ر بگرن. واته له داهاتوودا، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ڕوو ئه‌كه‌نه وڵاتی یۆنان، داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن و یۆانیش ناو و زانیاریه‌كانیان تۆمار بكات و كه‌یسیان لێ وه‌ر بگرێت. هه‌ر كۆچبه‌رێك وه‌ك په‌نابه‌ر قبوڵ بكرێت، دابه‌ش به وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێی ئێوروپا بكرێت، ئه‌وه‌شی مافی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرێت، به هاوكاری هێزی Frontex دیپۆرت بكرێنه‌وه
لە بە‌رامبە‌ردا ئە‌وانە‌ی مافی پە‌نابە‌ری وە‌ر ئە‌گرن، ڕە‌وانە‌ی وڵاتێكی ئە‌ندامی یە‌كێتی ئە‌وروپا بكرێن و لە‌وێ بڕیاری مافە‌كە‌یان وە‌ر بگرن.
سە‌رچاوە: Bild و Deutsche Welle
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News