جیهان

وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا: میناكانمان بۆ په‌نابه‌ران داخراون

وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا و به‌رپرسی حیزبی لێگا نۆرد، ماتێۆ سالڤینی ( Matteo Salvini), گشت میناكانی ئیتاڵیا داده‌خات بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ له‌ ناو ئاوه‌كانی نزیك ئیتاڵیا ده‌رباز ده‌بن یاخوت له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كانیش رزگار ده‌بن و روو ئه‌كه‌نه‌ ئیتاڵیا.

به‌رپرسی حیزبی لێگا نۆرد (Lega Nord)، پێی وایه‌، كه‌ پراكتیكێكی هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كانی پێشوی ئیتاڵیا، په‌نابه‌ره‌ رزگاربوه‌كانیان وه‌ر ئه‌گرت. له‌ هه‌مان كاتدا وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ده‌ڵێت كه‌ پێویسته‌ یاسای ئێوروپا بۆ پرۆژه‌ی Sophia گۆرانكاری تێدا بكرێت .

 

Sophia, پرۆژه‌یه‌كی ئه‌وروپایه‌ بۆ ده‌ستگیر كردنی قاچاخچیه‌كان

 

میدیاكانی ئیتاڵیا، بریاره‌كانی سالڤینی به‌ باش نازانن، چونكه‌ هه‌ر یه‌ختێك یاخوت به‌له‌مێك كه‌ غه‌رق ده‌بێت و باخیره‌یه‌كی سه‌ربازی رزگاریان ده‌كات، ناتوانن دووباره‌ ره‌وانه‌ی لیبیایان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ده‌ستگیر كردن و زیندانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ وڵاتی لیبیا، توشی كاره‌ساتیان ده‌كات. له‌ هه‌مان كاتیشدا، وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئسیپانیا زۆر دورن له‌ ده‌ریاكانی لیبیاوه‌ و هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر ئاو ، دوایی رزگار بوونی په‌نابه‌ران، ناتوانن ره‌وانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌یان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ئه‌و مژاره‌ی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێو وولاته‌، جوزێپێ كۆنتێ، تاوتوێ كرد به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و داوای ئیتاڵیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌وروپا كه‌ بریار وایه‌ رۆژی پێنج شه‌مه‌ (12/07/18) به‌ڕێوه‌ بچێت له‌ شاری ئینسبروك (Innsbruck) له‌ نه‌مسا.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌، به‌ پشتی-نیوزی راگه‌یاند، له‌ لوتكه‌و وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌وروپا، ئیتاڵیا بریار وایه‌، جه‌خت له‌ داواكانی خۆی بكات له‌ ئه‌وروپا و داوای ئه‌وه‌ش بكات كه‌ چی تر ئه‌وروپا كۆچبه‌ر وه‌ر نه‌گرێت ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیان نه‌بێت.

له‌ هه‌مان كاتدا وه‌زیری به‌رگی ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه‌ بریاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌اژوو كراون له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا و ناتوانرێت به‌ كۆببونه‌یه‌ك ئه‌م رێكه‌وتنانه‌ بگۆردرێن و داواكانی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا جێ به‌ جێ بكه‌ن.

سالڤینی هه‌ڵوه‌ست و سیاسه‌تی خۆی ناگۆڕێت و ده‌ڵێت:

پرۆپۆساله‌كانم ئاماده‌ كردووه‌ بۆ كۆببونه‌وه‌ی لوتكه‌ و پێم وابێت سیاسه‌تی من داوای له‌ %99ی هاوڵاتیانی ئیتاڵیایه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حیزبی 5 ئه‌ستێره‌كان، لویجی دی مایۆ له‌ رادیۆی Rai ، وتی كه‌ پێویسته‌ یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ بگۆڕدرێن كه‌ په‌نابه‌ران له‌ ده‌ریاكان رزگار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بنێر درێم بۆ گشت میناكانی ئێوروپا نه‌ك ته‌نیا ئیتاڵیا.

 

پشتیوان جاف (Pihtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button