
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو ڕایگه‌یاند، له دوای 28/2/2020، نزیكه‌ی 150.000 كۆچبه‌رمان ڕه‌وانه‌ی ناو خاكی یۆنان كردووه.
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد كه له سه‌ر سنوری وشكانیدا، به فیشه‌ك و غازی فرمێس ڕێژ، هێزه‌كانی یۆنانیان تۆپباران كردووه و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات دووباره‌ی ئه‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، كه توركیا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی 150.000 كۆچبه‌ریان ناردۆته ناو خاكی یۆنان.
له ڕاستیدا، حكومه‌تی یۆنان، سنوره‌كانی وشكانی خۆی، له دوای كردنه‌وی سنوره‌كانی توركیا، داخستووه و ڕێگه‌ی نه‌داوه به هیچ كۆچبه‌رێك ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بێت. ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه تووانیویانه به نایاسایی ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بن، هه‌موویان ده‌ستگیر كراون و له ئێستادا كه زیندانیدان، چونكه مافی په‌نابه‌ری به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ڕاگیراوه.
ده‌قی قسه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو:
له سنوری وشكانیدا له ئێڤرۆس له 28/2 به‌دواوه‌وه، 148.360 كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته خاكی ئه‌وروپا. له هه‌مان كاتدا له ده‌ریای ئیجه‌وه 2.300 كۆچبه‌ر گه‌یشتوننه‌ته ناو خاكی یۆنانه‌وه. ده‌توانم بڵێم به گشتی 150.600 كۆچبه‌ر گه‌یشتنه خاكی ئه‌وروپا.
له ئێستادا، 4.600 كۆچبه‌ر ماونه‌ته‌وه له سه‌ر سنوری وشكانی توركیا و یۆنان‌دا كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ده‌رباز بن. ئێمه هه‌موو هاوكاریه‌كیان بۆ جێ به‌جێ ده‌كه‌ین و ڕۆژانه خواردن و پێداویستی تایبه‌ت. سه‌ربازه یۆنانیه‌كان كێشه‌مان بۆ دروست ئه‌كه‌ن. ئێمه زیاتر له‌وان، 10 جار وه‌ڵامان داوه‌ته‌وه. ده‌توانم بلێم به فیشه‌ك و غازی فرمێسك ڕێژ یۆنانیه‌كانمان تۆپباران كردووه به به‌رده‌وامی. پێویستیش بكات. دووباره‌ی ئه‌كه‌ینه‌وه.
توركیا هه‌والی ناڕاست (Fake News) بڵاو ده‌كاته‌وه و ئامانجی له‌م مه‌به‌سته‌دا هه‌یه. توركیا، ماوه‌یه‌كی زۆره پلانی ئه‌وه‌ی دانابوو بۆ كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان. سوله‌یمان سۆولو ڕاسته‌وخۆ له مانگی 4/10/2019دا له كاتی سه‌ردان كردنم بۆ ئه‌نقه‌ره، ڕاسته‌وخۆ به منی وت، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا بودجه‌ی زیاترمان بۆ ته‌رخان نه‌كات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 50.000 كۆچبه‌رتان بۆ ئه‌نێرم و ڕۆژی دوشه‌ممه‌یش 70.000 كۆچبه‌ر.ئه‌مه پلانێكی توركیایه كه ئێش و ئازاری كۆچبه‌ران به‌كار دێنێت بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی. سنوره‌كانمان داخراوه ده‌بن و هه‌میشه پارێزراو ئه‌بن
Turkey had bombarded #Greece troops with bullets and gas canisters on the border for hours, revealed today #Turkey's Interior Minister Suleyman Soylu, wowing to repeat it again.
He also claimed over 150,000 migrants and refugees crossed into Europe so far. pic.twitter.com/Z4YhsJ73QW
— Abdullah Bozkurt (@abdbozkurt) March 26, 2020
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News