جیهانخورهه لاتی ناوه راست

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: تا مانگی 9 رێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كان كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه‌

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا، جێگری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، یانیس بالافاس، لێدوانێكی تایبه‌تی به‌ تیمی Pishti-Newsدا، كه‌ رایگه‌یاند كه‌ تا مانگی 9 بریار دراوه‌، رێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كانی یۆنان، به‌ تایبه‌تی له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس و سامۆس كه‌متر بكرێته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان بكرێن.

هه‌واڵه‌كه‌مان پشتراست كرایه‌وه‌، و وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس (Dimitris Vitsas), له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ رادیۆی ئه‌سینا رایگه‌یاند، كه‌ پلانی حكومه‌تی یۆنان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا مانگی 9ی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كان كه‌ ئێستا 17.000 ده‌بن، 7.000 په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان ده‌كه‌ین چونكه‌ ڕێژه‌ی گشت كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی زۆر زیادیان كردووه‌.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئه‌وه‌شی وت:

”مانگی 4ی 2018, ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر له‌ وشكانی و ئاودا، روویان كرده‌ وڵاتی یۆنان، به‌ڵام مانگه‌كانی دیكه‌، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زۆر كه‌متر بۆیه‌وه‌، به‌ هۆی زیاتر كۆنترۆڵ كردن و پاراستنی سنوره‌كانی یۆنان هه‌م له‌ وشكانی و هه‌م له‌ ئاودا. ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر باش بوو كه‌ ئه‌نجاماندا. چونكه‌ له‌ هه‌مان كاتدا، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی زۆر خێراتر بكه‌ین بۆ په‌نابه‌ران و كه‌یسه‌كانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ریش ئاگادار بێت یایه‌ مافی په‌نابه‌رێتی پێ ده‌درێت یاخوت نا، ئایه‌ ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌ یاخوت ره‌وانه‌ی توركای ده‌كرێته‌وه‌، ئایه‌ وه‌ك كه‌یسێكی تایبه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت یاخوت نا. پێویسته‌ كاری زیاتری بۆ بكه‌ین.”

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرد:

پلانمان وایه‌ كه‌ رێژه‌ی گشت كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ لێسڤۆس و سامۆس. بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ له‌و دوو دورگه‌یه‌ پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ خێرایی جێ به‌ جێ بكرێت. ئامانج مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ 17.000 بیانكه‌ین به‌ 10.000 په‌نابه‌ر تا كۆتای مانگی 9 (سێپتێمبێر). 

”به‌ داخه‌وه‌، زۆر جار ئه‌بیستم كه‌ گوایه‌، بریارمان داوه‌ كه‌مپی دیكه‌ دروست بكه‌ین له‌ دورگه‌كانی یۆنان، ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه‌. له‌ هه‌ر 5 دورگه‌ی یۆنان (لێسڤۆس، سامۆس، كیۆس، كۆس، لێرۆس) كه‌مپی تۆمار كردنی كۆچبه‌ران هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویست به‌ دروست كردنی هیچ كه‌مپێكی دیكه‌ ناكات. به‌ڵام ئه‌گه‌رێك هه‌یه‌، ئه‌و كه‌مپه‌ی سامۆس دابخرێت و كه‌مپێكی دیكه‌ له‌ هه‌مان دورگه‌ دروست بكرێت كه‌ فراواناتر ئه‌بێت بۆ په‌نابه‌ران و ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستاش له‌ سامۆس هه‌یه‌، بدرێته‌ شاره‌وانی ئه‌و دورگه‌یه‌ بۆ هه‌ر پێویستیه‌كی خۆیان، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ جێ به‌ جێ ده‌كه‌ین، دوای گفت و گۆ كردن له‌ گه‌ڵ شاره‌وانی و به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌و دورگه‌یه‌.”

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، باسی رێكه‌وتنی سێ قۆڵی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و یۆنانی كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپا رێكه‌وتنێك ئه‌نجام درا سه‌باره‌ت به‌ وه‌ر گرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان و وه‌ك تیمی Pishti-News یه‌كه‌م میدیای كوردی بووین كه‌ به‌ وردی باسی ئه‌و رێكه‌وتنه‌مان كرد.

 

وه‌زیری په‌نابه‌ران: رێكه‌وتنی یۆنان و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا له‌ سه‌ر 5 خاڵ كران

  1. پێویسته‌ هه‌ر 3 وڵات پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌وروپی چاره‌سه‌ری گشت كێشه‌ی په‌نابه‌ران بكه‌ن.
  2. له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی دروست بوونی كریزی ئابوریدا، ئه‌بێت ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی و هاوكاری مادی یۆنان و ئیسپانیا بكات
  3. ئه‌ڵمانیا راسته‌وخۆ هاوكاری مادی هه‌ردوو وڵات بكات، بۆ دروست كردنی شوێنی مانه‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ران و وه‌ر گرتنی كارمه‌ندی زیاتر بۆ په‌نابه‌ران.
  4. له‌ داهاتوودا، هه‌ر په‌نابه‌رێك روو بكاته‌ ئه‌ڵمانیا و په‌نجه‌مۆری یۆنانی هه‌بێت، دیپۆرتی یۆنان ده‌كرێته‌وه‌.
  5. خاڵی پێنجه‌م سه‌باره‌ت به‌ كۆ كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا. تا ئێستا 2.000 په‌نابه‌ر قبوڵ كراون كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكرێن له‌ یۆنانه‌وه‌ وه‌ك كۆ كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان. 900 داواكاری دیكه‌ هه‌یه‌ له‌ یۆنان كه‌ پێویسته‌ ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكرێن. ئێستا خه‌ریكی شێوه‌ی تێكنیكین، چۆن ئه‌م ژماره‌ په‌نابه‌رانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكرێن پێكه‌وه‌ كه‌ بریار وایه‌ تا كۆتای مانگی 7 شێوه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ین و له‌ سه‌ره‌تای مانگی 8دا، پرۆسه‌ی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێبكه‌ین.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان جه‌ختی له‌وه‌ش كرد:

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وانه‌و كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان ناكرێن به‌ڵكو ره‌وانه‌ی ناو شاره‌كانی دیكه‌ی یۆنان ده‌كرێن. هیچ خاڵێكی شاراوه‌ نیه‌ له‌ ناو رێكه‌وتنه‌كه‌دا.

له‌ كۆتای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ یاساكانی جنێف له‌ سه‌ر په‌نابه‌ران جێ به‌ جێ بكه‌ین و پێویسته‌ گشت وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی باڵانسێك هه‌بێت و راگرتنی په‌نابه‌ران تاكه‌ كێشه‌ی وڵاتێك نه‌بێت به‌ڵكو هی گشت ئه‌ندامانی ئه‌وروپا بێت بۆ ماف پێدانی هه‌م په‌نابه‌ران و هه‌م كۆچبه‌رانیش.

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

سه‌رچاوه‌ ئاژانسه‌كانی یۆنان: Protothema.gr , Amna.gr

 

لێره‌ ده‌توانن، دووباره‌ ته‌ماشای لێدوانی جێگری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان بكه‌ن كه‌ 21/06/2018 تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی راگه‌یاند كه‌ بریار وایه‌ تا مانگی ٩ی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی په‌نابه‌ران كه‌م بكرێته‌وه‌ له‌ دورگه‌كانی یۆنان. واته‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌مان 100% پشتراست كرایه‌وه‌.

 

 لێدوانی تایبه‌تی جێگری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان بۆ پشتی-نیوز

21/06/2018

https://www.facebook.com/PishtiNews/videos/1854956781193694/

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button