
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی Concordia Annual Summit ده‌كات له نیو یۆركی ئه‌مریكا و پرسی دۆخی كۆچ و كۆچبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست تاوتوێ ده‌كات
به پێی ڕاگه‌یاندراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌ڕێز كوموچاكۆس له‌و كۆبوونه‌وه‌دا له گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسی باڵای وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و ئاسیا كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی په‌نابه‌ران تاوتوێ بكه‌ن و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی دیپۆرت كردنی به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاتانی خۆیان.
به تایبه‌تی، ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشه‌ممه، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له نیو یۆرك (New York) له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی Concordia Annual Summit له گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڤغانستان Idrees Zaman كۆده‌بێته‌وه و پرسی دۆخی په‌نابه‌ره ئه‌ڤغانیه‌كانی یۆنان تاوتوێ ده‌كه‌ن و بڕیار وایه وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان داوا له به‌ڕێز زامان بكات، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێراتر هاوڵاتیانی ئه‌ڤغانی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان بكرێنه‌وه.
له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانی یۆنان، هاوڵاتیانی ئه‌ڤغانستانن و ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژه‌یان زیاد ده‌كات و حكومه‌تی یۆنانیش به نیازه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا، بڕیار وایه له‌م حه‌فته‌دا، به‌ڕێز كوموچاكۆس له گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پاكستان و عێراقیش كۆببێته‌وه له نیو یۆركدا و پرسی دۆخی په‌نابه‌رانی یۆنان له گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته‌یش تاوتوێ بكات.
به پێی زانیاریه تایبه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕی Pishti-News, وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، بڕیار وایه داوا له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق بكات، بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌یه ڕێگا چاره‌یه‌ك له داهاتوودا بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره هاوڵاتیانه‌ی كه عێراقین له یۆنان و مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رییان نیه، ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی عێراق بكرێنه‌وه.
تا ئێستا حكومه‌تی یۆنان به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی كه له گه‌ڵ توركیا له ساڵی 2016دا واژووی كردووه، ده‌توانێت ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی كه له یۆنانن و مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری وه‌ر ناگرن، دیپۆرتی توركیایان ده‌كاته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News