په‌نابه‌رانجیهان

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی Pishti-News ده‌داته‌وه‌

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس باسی بارو دۆخی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی یۆنان كرد. له‌و كۆنگره‌یه‌دا باسی چه‌ند مژارێكی كرد و چه‌ند خاڵه‌كی گرنگ له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ره‌كانی یۆنانی ئاشكرا كرد.

تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News (پشتیوان جاف و هه‌ڵۆ خه‌لیل) له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌ژدار بوون به‌ مه‌به‌ستی وه‌ر گرتنی چه‌ند زانیاریه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا په‌نابه‌ره‌ كورده‌كانی یۆنان له‌ ڕێگه‌ی په‌یجی پشتی-نیوزه‌وه‌ بۆتان ناردبووین بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانی بكه‌ین،

وه‌ڵامی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان:

پشتیوان جاف : جه‌نابی وه‌زیر ماوه‌یه‌كه‌ ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی یۆنان ڕه‌فز وه‌رده‌گرن، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ 2 جار ڕه‌فز وه‌رده‌گرن، ئایا دیپۆرتی وڵاتی خۆیان ده‌كرێنه‌وه‌..؟

 

وه‌زیری په‌نابه‌ران :  حكومه‌تی یۆنان وابیر ناكاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌فز بده‌ین به‌ هه‌موو كه‌سێك به‌ڵكوو به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مافی وه‌رگرتنیان هه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌شت چونكه‌ تۆ له‌ میدیایه‌كی كوردیت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌فزێك وه‌ر ده‌گرن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئیستیناف بكه‌نه‌وه‌و ئێمه‌ش دووباره‌ به‌ دواداچون له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی بكه‌ین به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له‌ دورگه‌كان 2 جار ڕه‌فز وه‌ر بگرێت ئه‌وه‌ مافی مانه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌ نابێت و بێگومان دیپۆرت ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌شا ئێمه‌ چه‌ند خاڵێكمان هه‌یه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌یسانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌  2 جار ڕه‌فز وه‌ره‌گرن بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ین ئایا دیپۆرت بكێن یان نا.

پێم خۆشه‌ كه‌ وه‌ك میدیا كارێكی كورد له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌ژدارن بۆیه‌ ده‌مه‌وێت نمونه‌یه‌ك بۆ بێنم له‌سه‌ر كورده‌كان بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كوردێكی سوریا 2 جار ڕه‌فز وه‌ربگرێت و خه‌ڵكی عه‌فرین بێت ئێمه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ دیپۆرت ناكه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ ده‌زانین وڵاته‌كه‌ی خۆی نا ئارامه‌و دیپۆرتی توركیاش بكرێته‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیدا هه‌یه‌ بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دیپۆرت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ نیا كه‌ وڵاتیان شه‌ڕی تێدایه‌،

به‌ڵام بۆ نموونه‌ كوردێكی خه‌ڵكی باشوری كوردستان ڕه‌نگه‌ مه‌ترسی بۆ ئه‌و نه‌بێت ئه‌گه‌ر دیپۆرتی توركیا یان باشوری كوردستان بكرێته‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كوو حكومه‌تی یۆنان دیپۆرتی توركیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.

 

   پشتیوان جاف : جه‌نابی وه‌زیر مانگی 7 له‌ كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌دا تۆ له‌ لێدوانێكتا بۆ پشتی نیوز پێت ڕاگه‌یاندین كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌تان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان له‌ دورگه‌كان كه‌متر بكه‌نه‌وه، ئێستاش له‌ دورگه‌كان له‌ 3 مانگ تا 6 مانگ وه‌ڵامی كه‌یسه‌كان ده‌درێته‌وه‌. به‌ڵام له‌ شاری ئه‌سینا و ساڵۆنیك و پاترا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه‌ كه‌ مقابه‌له‌تان بۆ داناوه‌ بۆ دوای 2 ساڵ و 3 ساڵیش، جه‌نابی وه‌زیر ئه‌مه‌ له‌ هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا ڕوی نه‌داوه‌ كه‌سه‌ك 3 ساڵ چاوه‌ڕوانی چاوپێكه‌وتن بێت. ئێوه‌ وه‌ك و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران پلانێكی واتان هه‌یه‌ بۆ داهاتوو كه‌ ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنی په‌نابه‌ران كه‌متر بكه‌نه‌وه‌.

 

وه‌زیری په‌نابه‌ران : له‌ دورگه‌كان ده‌توانم بڵێم كه‌ ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی خێراتر له‌ ڕابردوو وه‌ڵامی كه‌یسه‌كان ده‌درێته‌وه‌ ناتوانم بڵێم به‌ 3 مانگ به‌ڵام 3 تا 6 مانگ وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی یۆنان وه‌ك خۆشت ئماژه‌ت پێدا ئه‌سینا و ساڵۆنیكیش حه‌زه‌كه‌م ئه‌وه‌ بزانی كه‌ ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له‌ ته‌واوی ناو یۆنان زیاتر له‌ 550 هه‌زار په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رن ئه‌مه‌ ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره‌ له‌ كاتێكا داموده‌زگاكانی ناو تۆمار كردن كه‌من و وه‌ڕگێڕی پێویستمان نیه‌ بۆ ئه‌م ڕه‌ژه‌ زۆره‌ی په‌نابه‌ران بۆ زیاد كردنی داموده‌زگا و وه‌ڕگێر پێویستیمان به‌ بودجه‌ی زیاتر هه‌یه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌، له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ برۆكسل بڕیاردرا بودجه‌یه‌كی زیاتر بۆ وڵاتی یۆنان ته‌رخان بكرێت بۆ وه‌رگرتنی مۆزه‌ف و وه‌رگێر و دامه‌زراندنی ده‌زگای دیكه‌ش بۆ نوتۆمار كردنی په‌نابه‌ران، ده‌توانم بڵێم له‌  سه‌ره‌تای ساڵی 2019  ئه‌مه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاتی چاوه‌ڕوان كردنی چاوپێكه‌وتنیش زۆر كه‌متر ده‌كرێته‌وه‌.

 

پشتیوان جاف : جه‌نابی وه‌زیر ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارین كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ پاشان ڕویان كردۆته‌ وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا و دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردۆته‌وه‌، ئایا په‌نابه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕه‌فز وه‌رگرن له‌ وڵاتێكی ئه‌وروپا ئیقامه‌كه‌ی یۆنان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن..؟ یاخود ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌ستی بده‌ن..؟

 

وه‌زیری په‌نابه‌ران : ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌تی یۆنان ڕێكه‌وتنمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هه‌ر په‌نابه‌رێك مافی په‌نابه‌رێتی له‌ وڵاتی یۆنان وه‌رگرتووه‌ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپاش ئه‌و په‌نابه‌ره‌ وه‌ربگرێت دووباره‌ ئه‌وه‌ كێشه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات ئێمه‌ ئاگادار ده‌كرێینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام دواجار له‌سه‌ر ڕای ئه‌و وڵاته‌ ده‌مێنێت ئیا ئه‌و په‌نابه‌ره‌ له‌خۆی ده‌گرێت یان نا، ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌تی یۆنان داوای ئه‌و كه‌سه‌ ناكه‌ینه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌شت ئیا ڕه‌فز وه‌ربگرێت له‌ وڵاتی دووه‌م پاسپۆرتی یۆنان له‌ده‌ست ده‌دات یان نا به‌ پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی دوبلین نه‌خێر له‌ ده‌ستی نادات ئه‌و مافه‌ی كه‌ پێی ده‌درێت مافی پارێزراوه‌ له‌ وڵاتانی جیهان پاسپۆرتی یۆنانیش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ده‌ست نادات.

 

له‌ هه‌مان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئه‌مه‌شی بۆ پشتی نیوز ئاشكرا كرد ئێمه‌ وه‌كوو وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ئاگادارین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی یۆنان به‌ زوترین كات وڵات به‌جێ ده‌هێڵن و ڕوده‌كه‌نه‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، بۆیه‌ له‌ هه‌ندێك كاتدا ئێمه‌ به‌ هۆی مه‌به‌ست وه‌رگرتنی پاسپۆرت تاخیر ده‌كه‌ین .

 

تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی نیوز

Pishtiwan Jaf

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button