په‌نابه‌ران

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مۆریا كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه‌

 

له‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیدا، به‌رپرسی په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیمیتریس ئاڤرامۆپۆولۆس (Dimitris Avramopoulos), سه‌ردانی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانی كرد به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دۆخی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان

نا جێگیره‌ و رێژه‌ی گشت كه‌مپه‌كان به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو، دوقات زیادی كردووه‌.

به‌ڕێز ئاڤرامۆپولۆس، به‌رپرسی په‌نابه‌رانی یه‌كه‌تی ئه‌ورپا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی Euronews ڕایگه‌یاند:

ئه‌مه‌وێت یۆنان ببێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كه‌ سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی ئابوری و سیاسی، هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كات. كێشه‌ گه‌وره‌كانی په‌نابه‌ران ده‌رباز بوون و بێگومان كۆتایی نایه‌ن. ئه‌م دۆخه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ساڵانی داهاتووش. ئه‌وروپا پێویسته‌ به‌ پلانێكی تۆكماتر ئاماده‌ بێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی گشت وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌. هاوكاریمان بۆ یۆنان به‌رده‌وام ئه‌بێت، به‌ بێ راوه‌ستان و ده‌مه‌وێت له‌و باوه‌ڕه‌ بم كه‌ له‌ داهاتووشدا هیچ رووداوێك روو ناده‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریمان به‌رده‌وام بێت.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنانیش جه‌ختی له‌وه‌ كرد، كه‌ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بریاری داوه‌ كه‌ زیاتر له‌ داواكاریه‌كانی یۆنان هاوكاریمان بكات، چونكه‌ دۆخی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس و سامۆس، له‌ دۆخێكی مه‌ترسیدایه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:

ئه‌بێت هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ی له‌ بیر بێت، كه‌ ساڵی 2015 نزیكه‌ی 1 ملیۆن په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ ده‌ربازی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا بوون. له‌ ئێستادا 70.000 په‌نابه‌ر هه‌ن له‌ وڵاتی یۆنان. 25.000 شوقه‌ و خانویان پێدراوه‌، 23.000 – 25.000 له‌ كه‌مپی تایبه‌تن و 20.000یش له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانن. له‌م كاته‌دا، ئێمه‌ له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌داین كه‌ له‌ هاوینه‌وه‌ رێژه‌ی كۆچكردنی كۆچبه‌ران به‌ره‌و یۆنان زۆر زیادی كرد. له‌ %50 ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018 روویان كرده‌ دورگه‌كانی یۆنان، له‌ هاویندا هاتن. وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا، دۆخی په‌نابه‌رانمان چاره‌سه‌ر كرد له‌ ئیدۆمێنی، له‌ پاترا و ناوچه‌كانی دیكه‌یش، ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاری كۆمیسیۆن و یه‌كێتی ئه‌وروپا چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.

 

له‌ مانگی 7، له‌ ڕاپۆرتێكی Pishti-News دا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ لێدوانێكدا به‌ پشتی-یوزی راگه‌یاند كه‌ تا كۆتای ساڵی 2018, نزیكه‌ی 7.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی یۆنان كه‌متر ده‌كرێنه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان ده‌كڕێن.

هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، ئه‌وه‌شی وت:

ئه‌مڕۆ له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌ گه‌ڵ جه‌نابی به‌رپرسی په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، باسی چۆنیه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی په‌نابه‌رانمان كرد له‌ دورگه‌كان، به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌مپی مۆریا، له‌ لێسڤۆس و سامۆس، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا، ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان بكرێن. ئه‌توانم بڵێم كه‌ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵێنی هاوكاری زیاتری دا به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتێكی كه‌متر دا، دۆخی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان به‌ تایبه‌تی مۆریا له‌ لێسڤۆس و سامۆس چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه‌ ئه‌مڕۆ بودجه‌ی پاك كردنه‌وه‌ی كه‌مپیمۆریا جێ به‌ جێ كرا و له‌م نزیكانه‌دا، كه‌مپی مۆریا پاك ده‌كرێته‌وه‌ و كه‌م كردنی رێژه‌ی كه‌مپه‌كه‌ش به‌م زووانه‌ ده‌ست پێده‌كات.

ڤیچاس، سه‌باره‌ت به‌ پلانی داهاتووی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، رایگه‌یان:

له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌و هه‌وڵه‌داین مه‌سولیه‌ته‌كانمان به‌ڕێوه‌ به‌رین  و سنوره‌كانمان به‌ شێوه‌كی باشتر بپارێزین، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ شێوه‌كی فه‌رمی په‌نابه‌ران دابه‌ش بكرێن به‌ سه‌ر گشت وڵاتانی ئه‌وروپا، نه‌ك ته‌نیا سانسۆر و جه‌خت بخرێته‌ سه‌ر یۆنان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌. هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌وێت رێگایه‌ك بگرینه‌ به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ ژیانێكی ئاساییان هه‌بێت له‌ وڵاته‌كانی خۆیان و له‌ هه‌مان كاتیشدا، هاوكاریان بكه‌ین تاوه‌كوو شه‌ڕ له‌ وڵاته‌كانیاندا نامێنێت. ئه‌وه‌ش هه‌ده‌فی ئه‌وروپا و توركیایه‌، یان كۆچ كردن بۆ ئه‌وروپا زۆر كه‌م بكرێته‌وه‌ یاخوت نه‌مێنێت.

ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین ئه‌رك و كاری مرۆڤایه‌تی خۆمان جێ به‌ جێ بكه‌ین. هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌ری وه‌ر بگرێت له‌ یۆنان و ئه‌وروپا به‌ گشتی، بێگومان ئه‌و مافێی پێ ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك نه‌یبێت، به‌ شێوه‌یه‌كی مرۆڤایانه‌ ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button