
745 كۆچبه‌ر كه بڕیاری دیپۆرت كردنیان بۆ ده‌رچووه، له شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان خۆیان شاردۆته‌وه یاخود له وڵاتی یۆنان نه‌ماون
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس (Notis Mitarakis) له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی دۆخی په‌نابه‌رانی كرد له دورگه‌كان و جه‌ختی له‌وه‌ش كرد بۆ كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه، پێویسته به زوترین كات كه‌مپه داخراوه‌كان دروست بكرێن.
میتاراكیس ئاشكرا كرد كه ته‌نیا له مانگی 1ی ئه‌مساڵدا 1150 بڕیاریان ده‌ركردووه.
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: بابه‌تێكی گرگنتان بۆ باس ئه‌كه‌م. ته‌نیا له مانگی 1دا 1150 بڕیاردمان ده‌ركردووه كه 360 بڕیار دراوه به په‌نابه‌ره‌كان، به‌ڵام 745 بڕیار كه ده‌رچوون، په‌نابه‌ره‌كان نادیارن و خۆیان شاردۆته‌وه، كه هه‌مووشیان ڕه‌فزیان بۆ ده‌رچووه. ده‌بێت ئه‌وانه هه‌موویان دیپۆرت بكرێنه‌وه به‌ڵام نادیارن و له كه‌مپه‌كاندا خۆیان شاردۆته‌وه. بۆیه به پێویستی ده‌زانین، كه‌مپه داخراوه‌كان ئاماده بكرێن و په‌نابه‌ره‌كانیش تا كۆتا وه‌ڵام وه‌ر ئه‌گرن، له نێو كه‌مپه‌كاندا بن.
دیالۆگ نه‌ماوه
نۆتیس میتاراكیس: ئێمه ئه‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵام دیاره سارۆكی شاره‌وانیه‌كان دیلاۆگیان ناوێت و ناشیانه‌وێت پێكه‌وه دانیشین و ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه.ئێمه ناچارین دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ناكرێت كه‌مپی كراوه هه‌بێت له نێو شاره‌كانی دورگه‌كاندا. ناكرێت كێشه‌ی مافی په‌نابه‌ری هه‌بێت و كێشه‌ی دیپۆر كردنی هه‌بێت.
پارتی سیریزا كه له ساڵی 2015ه‌وه تا 2019 له سه‌ر حكومه‌تدا بوو، داوا له حكومه‌تی ئێستا ده‌كات، به‌زوترین كات، په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان ڕه‌وانه‌ی ناوچه و شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان بكه‌ن، تاكو ڕێژه‌ی دورگه‌كانیش كه‌متر بكرێنه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News