
کوردستان
وه‌زیری پێشوی فه‌ره‌نسا: هه‌ڵوێستی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌گۆڕدرێن
بێرنارد كوشنێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی فه‌ره‌نسا كه وه‌ك چاودێرێكی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆم كردوه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ئه‌رێنی باسی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌وڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تێناگات له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی جۆرا و جۆری وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه پێش یه‌ك حه‌فته، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆم جیاواز بوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دڵنیام كه هه‌ڵوێستی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌گۆڕدرێن و هه‌ڵوێستی وڵاته زلهێزانیش، ئه‌مریكا و فه‌رانسا و به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ده‌بێت.
له كۆتایدا به رۆژنامه‌نوسه‌كانی گوت: من هه‌وڵاتی كورد نیم به‌ڵام دوور نه‌بینن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ببم به هه‌وڵاتیه‌كی كورد
دیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر (Diyar Ahmed Omar)