
وه‌زیری ئه‌منی بۆسنا پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه پێویسته كۆچبه‌ری نایاسایی له وڵاته‌كه‌دا دیپۆر بكرێنه‌وه
وه‌زیری ئه‌منی بۆسنا Fahrudin Radoncic، پێشنیاری كرد كه پێویسته كۆچبه‌ری نایاسایی له وڵاته‌كه‌دا دیپۆرت بكرێنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسین بۆ ئه‌منی و ئارامی و ئابوری ، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرسۆی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا.
Fahrudin Radoncic، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه هه‌ر په‌نابه‌رێك ئێوراقی وڵاته‌كه‌ی نیشان نه‌دات، واته ناسنامه‌ی خۆی ده‌شارێته‌وه یاخود پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌ی نیشان نادات، له جیاتی بخڕه‌نه كه‌مپی كۆچبه‌رانه‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا 5 ساڵ زیندانیان ده‌كه‌ین تاكو ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كرێن و دواتر دیپۆرتیان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه پێشنیاری ئێمه‌یه بۆ یاسای نوێی داهاتوو.
وه‌زیری ئه‌منی بۆسنا، Fahrudin Radoncic، ئاشكرای نه‌كرد كه‌ی له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ئه‌م پێشنیاره ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆسنا، Slobodan Ujic (سلۆبۆدان ویچ) له ئێستاوه لیستێكی ئاماده كردووه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه پێویسته دیپۆرت بكردێنه‌وه.
به پێی میدیاكانی بۆسنا، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له لیسته‌كه‌دا هه‌ن بۆ دیپۆرت كردن، پاكستانین، ئێفغانین، مه‌غریبی و جه‌زاییرین.
وه‌زیری ئه‌منی بۆسنا:
ئه‌مانه‌وێت دۆخه‌كه هێور بكه‌ینه‌وه و خزمه‌ت گوزاریه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وه كارێكی ئاسان نیه به‌تایبه‌تی به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. داوا له كۆچبه‌ران ئه‌كه‌ین ڕوو له وڵاته‌كه‌مان نه‌كه‌ن دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م په‌تایه و كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان.
بۆسنا، بۆته پاركینگی ئۆتۆمبیل بۆ كۆچبه‌ران به‌ره‌و وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا.
له هه‌مان كاتدا وه‌زیری ئه‌منی بۆ ماڵپه‌ڕی Balkan Insight، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له داهاتوودا ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه دیپۆرت ئه‌كرێنه‌وه، داوا له وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ین ئه‌وان تێچووی دیپۆرت كردنی هاوڵاتیه‌كانیان خه‌رج بكه‌ن.
سه‌رچاوه: Balkan Insight , Al-Jazeera
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News