
وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، میخالیس خریسۆخۆیدیس، دوای ئه‌وه‌ی كه بیستی ڕۆژنامه‌نووس و كامێره‌مانی پشتی -نیوز به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دیپۆرتی توركیا كراوه‌ته‌وه هاته ده‌نگ.
دوای ئه‌وه‌ی كه كامێره‌مانی پشتی-نیوز هه‌ورامان محمد خالید له ڕۆژی 28/07/2020 له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه له ناوچه‌ی ئیگومه‌نیچا (كۆمه‌نیزیا) به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دیپۆرتی توركیا كرایه‌وه، وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز چه‌ند كارێكی گرنگمان ئه‌نجام دا و ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رمابه‌ر حكومه‌تی یۆنان ده‌ربڕی.
سه‌ره‌تا، په‌یه‌وندیمان كرد به هه‌موو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ناوچێی كۆمه‌نیزیا و ئه‌وان به ئێمه‌یان ده‌گوت كه ئاگایان له‌و كاره نیه و هه‌رگیز ناوی هه‌ورامان محمد له هیچ ده‌زگایه‌ك یاخود بنكه‌یه‌كی پۆلیس تۆمار نه‌كراوه.
دواتر په‌یوه‌ندیمان كرد به وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان و باسی چیرۆكی ده‌ستگیر كردن و دیپۆرت كردنی نایاسایی هاوكار و كامێره‌مانی پشتی-نیوز بۆ توركیا كرد، ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندین كه به فه‌رمی ناوی له هیچ بنكه‌یه‌كی به‌نده‌ری كۆمه‌نیزیا وه‌ك ده‌ستگیر كرا‌و تۆمار نه‌كراوه.
به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووین كه پێویسته ئه‌م جۆره كارانه ڕابگیرێن و چیرۆكی كامێره‌مانی پشتی-نیوز ده‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه هه‌بێت.
هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیمان كرد به چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی یۆنانی تاكو چیرۆكی دیپۆرت كردنی نایاسایی كامێره‌مانی پشتی-نیوز بڵاو بكه‌نه‌وه له میدیا و ڕۆژنامه‌كانی یۆنان‌دا و هه‌واڵه‌كه بگاته به‌رده‌م به‌رپسه باڵاكانی یۆنانیش.
به سوپاسه‌وه ڕۆژنامه‌نووسێكی یۆنانی، هه‌واڵه‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌ی (Efirmerida twn Synatktwn (EFSYN دوو جار بڵاو كرده‌وه به سه‌رچاوه‌ی ماڵپه‌ڕی Pishti-News.
هه‌واڵه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له خۆی گرته‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تادا، سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی یۆنان، په‌یه‌وندی پێوه كردین و سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر كردن و دیپۆرت كردنی نایاسایی رۆژنامه‌نووس و كامێره‌مانی پشتی-نیوز و پێی ڕاگه‌یاندین كه ئه‌وان هاوكارمان ئه‌بن بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك پێویست بكرێت.
دواتر، سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌وروپا كه پشتی-نیوز تێیدا ئه‌ندامه، په‌یوه‌ندی پێیه كردین و به تووندی ئه‌و كاره‌ی ئیدانه كرد و پێی ڕاگه‌یاندین كه هاوكارمان ده‌بن و نابێت ڕۆژنامه‌نووس به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكرێت .
دواتر وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان میخالیس خریسۆخۆئیدیس، له هه‌واڵه‌كه ئاگادار كرایه‌وه و به تووندی ئه‌و جۆره كاره‌ی ئیدانه كرد و ڕایگه‌یاند:
به ته‌واوی هه‌واڵه‌كه ده‌خوێنمه‌وه له سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كه به نایاسایی دیپۆرت كراوه‌ته‌وه. من دژی ئه‌و جۆره كارانه‌م به‌ڵام پێویسته به‌دواداچوونێك بكه‌م و دواتر ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆم ده‌بێت.
وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه نابێت هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسێك بكات.
بڕیار وایه سبه‌ینێ ڕۆژی دووشه‌ممه، UNHCR ئاگادار بكه‌ینه‌وه و ئه‌وانیش به‌یانامه‌یه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه دژی حكومه‌تی یۆنان كه ماوه‌یه‌كی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره كارانه ئه‌نجام ده‌درێن له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان و به نایاسایی كۆچبه رو په‌نابه‌ران دیپۆرتی توركیا ده‌كه‌نه‌وه.
له ئێستادا، له ئاستێكی باڵاوه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین هه‌ورامان محمد به زوترین كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سینا و بۆ ئێو مه‌به‌سته‌یش چێند به‌رپرسێكی یۆنان و سه‌ندیكاكانی یۆنانمان لێ ئاگادار كردۆته‌وه و هه‌مووان به هه‌ماهه‌نگی كارێك بۆ هه‌ورامان محمد كامێره‌مانی پشتی-نیوز ده‌كه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

