
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زیری كوشتوكاڵی یۆنان، به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م حكومه‌ته به نیازه 10.000 كۆچبه‌ری نایاسایی دیپۆرت بكاته‌وه
وه‌زیری كوشتوكاڵی یۆنان، ماكیس ڤۆریدیس له بۆنه‌یه‌كی حیزبی‌دا، ڕایگه‌یاند كه به‌نیازن له ساڵی 2020دا نزیكه‌ی 10.000 كۆچبه‌ری نایاسایی دیپۆرت بكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پلانی دروست كردنی كه‌مپی داخراوان ئاماده كردووه، تاكو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتی یۆنان، وه‌ك كۆچبه‌ر ده‌ناسرێن و دوای لێكۆڵینه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریی نابێت، دیپۆرتی توركیای بكه‌نه‌وه یاخود ئه‌و وڵاته‌ی لێی هاتووه.
به‌ڕێز ڤۆریدیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد له دوای ده‌ستبه‌كاربوونمان له‌م حكومه‌ته، هێنده ڕێژه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ران به‌ره‌و وڵاتی یۆنان زیاد بكات.
له ئێستادا یاسامان په‌سه‌ند كردووه و سیسته‌مێكمان ئاماده كردووه بۆ كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه. مافه ڕه‌واكانی هاوڵاتیه یۆنانیه‌كان ده‌پارێزین و داوایان لێده‌كه‌ین ته‌حه‌مول بكه‌ن تاكو بڕیاره‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
به پێی ئاماری فه‌رمی Frontex, له 01/01/19 تا 30/09/19 له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه 674 به‌له‌م ڕوویان كرده دورگه‌كانی یۆنان كه تێیاندا 20.868 كۆچبه‌ر ڕزگار كران. له چه‌ند مانگێكی ساڵی 2019دا له %70 كۆچی نایاسایی زیادی كرد و حكومه‌تی یۆنانیش ده‌یه‌وێت له 2020دا، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رییان نیه، دیپۆرتی توركیایان بكاته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News