جیهان

وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌رجه‌م سنوره‌كانی خۆیان داده‌خه‌ن

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئوروسولا فۆن ده‌ر لاین، له‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی G7 پێشنیاری كرد سه‌رجه‌م سنوره‌كانی وڵاتانی ئێندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابخرێن.

له‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا، سه‌ركرده‌كانی G7 باسیان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و چۆنیه‌تی به‌رگری كردن له‌ ڤارۆسی كۆرۆنا كرد و جه‌ختیان له‌وه‌ كرد، كه‌مترین گه‌شت كردن و هاتووچۆ باشترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ به‌رگری كردن له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا. هه‌ر بۆیه‌ بڕیار درا، له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ 17/3 تا 30 ڕۆژ، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی شێنگێن، به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا (ناو شێنگێن) ڕابگرن

له‌ هه‌مان كاتدا شه‌وی دوشه‌ممه‌، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئێمانوێل ماكرۆن له‌ ڤیدیۆیه‌كدا به‌ره‌و هاوڵاتیه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كان گوتی كه‌ له‌ جه‌نگێكی سه‌ختان به‌رامبه‌ر ته‌ندروستی جیهان.

سه‌رۆك ماكرۆن وتیشی: … دووژمن له‌وێیه‌ و نادیاره‌، ده‌ستگیر نه‌كراوه‌. كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان ڕێگه‌ پێدراو نیه‌، ناتوانن هاوڕێكانتان ببینن، ئامانجمان كه‌مكردنه‌وه‌ی چئوپێكه‌وتنه‌كانه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و مانه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌.

به‌ پێی بڕیاری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ خاوه‌ن ناسنامه‌ی ئه‌روروپییان هه‌وه‌، رێگو پێدراون بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-Newws

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button