جیهان

وڵاتی یۆنان له‌ ساڵی 2017دا 60.000 په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه‌

رۆژانه‌ په‌نابه‌ران له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له‌ توركیاوه‌ روو ده‌كه‌نه‌ دوورگه‌كانی یۆنان كه‌ نزیكه‌ له‌ سنووری توركیا.

ده‌سگای فه‌رمی كۆچبه‌ران كه‌ مافی په‌نابه‌رێتی ده‌داته‌ په‌نابه‌ران له‌ یۆنان كه‌ ناسراوه‌ به‌ ناوی كه‌تێخاكی (Katechaki)، مانگانه‌ ئاماری فه‌رمی كۆچبه‌ران بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ روویان كردۆته‌ یۆنان.

له‌ كۆتای ساڵی 2017دا، ئه‌و ده‌سگایه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ یۆنان 58.661  كۆچبه‌ری تۆمار كردووه‌ له‌و ڕه‌ژه‌یه‌ 10.364 كه‌س مافی په‌نابه‌رێتی پێ دراوه‌ و 34.646 ڕه‌فزین وه‌رگرتووه‌ له‌ وڵاتی یۆنان جێگیر بوون.

له‌و ڕێژه‌یه‌ 16.396 كه‌س، هاوڵاتی سوریا بوون، 8.923 كه‌س هاوڵاتی پاكستان، 7.924 كه‌س هاوڵاتی عێراق، 7.567 كه‌س هاوڵاتی ئه‌فغانستان.

به‌ڕه‌وبه‌ری گشتی ده‌سگای په‌نابه‌ران له‌ یۆنان، ماریا ستاڤرۆپولو (Maria Stavropoulou), له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا بۆ Pishti-News رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانه‌ كه‌ روویان كردۆته‌ یۆنان، 5 قات زیاتره‌ له‌ تواناكانی ئه‌م وڵاته‌، چونكه‌ قه‌یرانی دارایی وای كردووه‌ له‌ حكومه‌تی یۆنان نه‌توانێت به‌ پێی پێویست هاوكاری نه‌ك په‌نابه‌ران به‌ڵكو هاوڵاتیانی خۆشی بكات.

له‌ پرسیاری په‌یامنێری Pishti-News له‌ یۆنان، ئایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان پێ ده‌درێت له‌ یۆنان، مافی ئه‌وایان هه‌یه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كار بكه‌ن؟

ماریا ستاڤرۆپۆولۆو گوتی: ئه‌گه‌ر به‌ راستگۆیانه‌ قسه‌ بكه‌ین، هه‌ر په‌نابه‌رێك مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ر ده‌گرێت، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كار بكات، به‌ڵام یاساكان گۆڕاون و ئێستا هه‌ر وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، یاسایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌ی وولاتانه‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌.

 

هه‌ر وه‌ها گوتیشی: بۆ نمونه‌، هه‌ندێك وڵات هه‌ن، كه‌ په‌نابه‌رانی ولاتی یۆنان ده‌توانن تێیدا كار بكه‌ن و له‌و وڵاته‌ نشته‌جێ بن، به‌ڵام هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ هه‌ن، كه‌ رێگه‌ نادات هیچ په‌نابه‌ڕه‌كی وڵاتێكی دیكه‌، له‌ وڵاته‌كه‌ی كار بكات. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ وڵاتی یۆنان نیه‌، په‌یوه‌ندی به‌ یاساكانی ئه‌و وڵاته‌ خۆی هه‌یه‌، ئایه‌ په‌نابه‌رێكی وڵاتێكی دیكه‌ وه‌ر ده‌گرێت بۆ كار كردن یاخوت نا.

له‌ پرسیارێكی دیكه‌ی په‌یامنێری پشتی نیوز له‌ یۆنان، ئایه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ پلانێكی هه‌یه‌ بۆ په‌نابه‌ران به‌ گشتی؟ چونكه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست كۆتای نه‌هه‌تووه‌ و رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر روو ده‌كه‌نه‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ماریا ستاڤرۆپولو گووتی: هێشتا پلانێكی وا باس نه‌كراوه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌ندام، به‌ پێی پێویست، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر بگرنه‌ خۆیان. گه‌رچی رێژه‌ی په‌نابه‌ران به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چن، پلانێكی وا له‌ ئارادا نیه‌ بۆ كه‌م كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

له‌ كۆتای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌سگای مافی په‌نابه‌رانی یۆنان بۆ پشتی-نیوزی ئاشكرای كرد، كه‌ وڵاتی یۆنان ناتوانێت ساڵی داهاتوو رێژه‌ی په‌نابه‌رانی زیاتر بكات، هه‌روه‌ها بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ یۆنان به‌ش ناكات، چونكه‌ تێچوی ژیانی په‌نابه‌ران له‌ یۆنان رۆژ به‌ رۆژ زیاد ده‌كات، هاوكات وڵاتی یۆنان ناتوانێت له‌ رووی مادی هاوكاری په‌نابه‌ران بكات.

 

 

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button