په‌نابه‌ران

وڵاتێكی ئە‌ندامی یە‌كێتی ئە‌وروپا تە‌قە‌ لە‌ كۆچبە‌ران دە‌كات

ئە‌فسە‌رێك بە‌ مە‌بە‌ستی ڕێگری گرتن لە‌ كۆچبە‌ری نایاسایی تە‌قە‌یان لێدە‌كات

ئە‌فسە‌رێكی ھە‌نگاری بۆ ڕێگری گرتن لە‌ كۆچی نایاسایی لە‌ سە‌ر سنوری سڕبیا و ھە‌نگاریا ئە‌مڕۆ تە‌قە‌ی لە‌ 60 كۆچبە‌ر كرد.

بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ كاتژمێر 4:30 لە‌ سە‌ر سنوری سڕبیا و ھە‌نگاریا 60 كۆچبە‌ر‌ كە‌ ھە‌وڵیاندا سنوری وڵاتی ھە‌نگاریا ببە‌زێنن، ئە‌فسە‌رێك بۆ ترساندن و ئاگادار كردنە‌وە‌یان تە‌قە‌یان ئاراستە‌ كرد تاكو سنورە‌كان بە‌نایاسایی نە‌بە‌زێنن.

.بە‌ پێی ڕاگە‌یاندراوی پۆلیسی سڕبیا، 60 كۆچبە‌ر ھە‌وڵیاندا سنورە‌كانی سڕبیا و ھە‌نگاریا بە‌ نایاسایی ببە‌زێنن ‌و لە‌وێشە‌وە‌ بە‌رە‌و وڵاتانی دیكە‌ی ئە‌وروپا بە‌ڕێ بكە‌ون، دوای ئە‌وە‌ی كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك ڕانە‌دە‌وە‌ستان، ئە‌فسە‌رێكی ھە‌نگاری بۆ ترساندن و ئاگادار كردنە‌وە‌یان، چە‌ند فیشە‌كێك ئاراستە‌ی ئاسمان دە‌كات و كۆچبە‌رە‌كان لە سە‌ر سنور دوور دە‌خاتە‌وە‌.

ھیچ كە‌سێك لە‌ كۆچبە‌رە‌كان بریندار نە‌كران و ھە‌موویان سە‌لامە‌ت بوون.

لە‌ دوای لێشاوی ساڵی 2015 كە‌ سە‌دان ھە‌زار كۆچبە‌ر ئە‌و ڕێگە ‌نایاساییان گرتە‌ بە‌ر، ڤیكتۆر ئۆربان، سە‌رۆك وە‌زیرانی ھە‌نگاریا، دواتر داوای كرد بە‌ تە‌لبە‌نی تایبە‌ت سنورە‌كانی خۆی دابخات تاكو بە‌ تە‌واوی ڕێگری  لە‌ كۆچی نایاسایی بكات

سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی كە‌ سنورە‌كان لە‌ سڕبیاوە‌ بە‌رە‌و ھە‌نگاریا زۆر تووندە‌ و داخراون، ھێشتا كۆچبە‌ران ئە‌و ڕێگا مە‌ترسیدارە‌ دە‌گرنە‌‌ بە‌ر بۆ ژیانێكی باشتر و ئاسودە‌تر.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button