
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی ئایاری٢٠٢٠ وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانداکردوو و ڕایگەیاند: دۆخی خوێندنی ئەم ساڵ لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە.
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی خوێندنی ئەم ساڵەوە ڕایگەیاند” دڵنیایی تەواو دەدەین كە ھەموو ھەوڵێك دراوە بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵی زانكۆ و پەیمانگاكان نەفەوتێت“.
ئارام محەمەد ئاشکرایشیکردووە” لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ماوەی ٢٢ ھەفتە بەبێ بوونی ھیچ گرفتێك دەوام لە زانكۆ و پەیمانگاكان كراوە، بۆ ئەمساڵ تەنیا شەش ھەفتەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان نەكراوە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئێستا دۆخی خوێندن لەژێر كۆنترۆڵ دایە“.
سەبارەت بەخوێندنی ساڵی داهاتوو ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە” چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و رێكخراوی تەندروستی جیھانی دەكەن، ئەگەر دۆخی تەندروستی لە ھەرێمی كوردستان گونجاو بێت دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەینەوە“.
لەکۆتایی مانگی ٢ـی ئەم ساڵەوە بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە دەوامی زانکۆو پەیمانگاکان ڕاگیراوەو لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە وەک ڕێگا چارەیەک بۆنەفەوتانی خوێندنی ئەم ساڵ لەزانکۆو پەیمانگاکان دەست کراوە بەخوێندنی ئەلیکترۆنی.