په‌نابه‌رانکوردستان

وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا بۆ ئەڵمانیا: فڕۆكەخانەكانمان دادەخەین و چیتر پەنابەر وەرناگرین


‎وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتێئۆ سالفینی دوای ئەوەی كە ڕۆژی پێنج شەمە ئەڵمانیا بڕیاریدا 40 كۆجبەر دیپۆرتی ئیتاڵیا بكاتەوە بەهۆی ئەوەی یەكەم پەنجەمۆری ئەوروپایان ئیتاڵیا بوو ،
‎ڕای گەیاند ئەگەر كەسێك لە بەرلین یاخود لە برۆكسل وا هەستەكات كە دەتوانێت دەیان كۆچبەر بە فڕۆكەی چارتەر دیپۆرتی ئیتاڵیا بكاتەوە ئەبێت بزانێت كە گشت فڕۆكەخانەكانی ئیتاڵیای لێ دادەخرێت هەروەها گشت میناكانیشیان لێ دادەخەین
‎سالفینی بە توندی وەڵامی ئەڵمانیای دایەوە كە وڵاتەكەی كۆچبەری دیپۆرت كراو وەرناگرێت
‎بە پێی یاسای ڕێكەوتنی دوبلین هەر كۆچبەرێك پەنجەمۆری هەر وڵاتێكی ئەوروپای هەبێت پاشان ڕوبكاتە وڵاتێكی دیكەی یەكێتی ئەوروپاو دووبارە داوای مافی پەنابەری بكاتەوە ئەوكات پێویستە دیپۆرتی یەكەم وڵاتی ئەوروپا بكرێتەوە كە تێیدا پەنجەمۆری كردوە
‎سەرەڕای ناڕەزای وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا بۆ وەرنەگرتنی كۆچبەری دیپۆرت كراو ئیتاڵیا ڕێكەوتوە لەگەڵ ئەڵمانیا هەر پەنابەرێك پەنجەمۆری ئیتاڵیای هەبێت پێویستە وەریبگرێتەوە
‎بە پێی ڕۆژنامەی ئیتاڵی  La Repubblica… تا ئێستا 40 هەزار كۆجبەر هەن لە ئەڵمانیا كە پەنجەمۆری ئیتاڵیایان هەیە ڕێژەیوكی زۆریان ڕەفزیان وەرگرتوە وە 15 هەزاری دیكەش هەن لە فەڕەنسا

 

ھەڵۆ خەلیل

پەیامنئری Pishti-News لە ئەسینا

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button